باڵەخانەی نوێی “سەنتەری هیمۆفیلیا” لە هەولێر کرایەوە



ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٤/٤/٢٣ بە ئامادەبوونى د.سامان حسێن بەرزنجى وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر،

لە ڕێو رەسمێکدا گەورەترین “سەنتەری هیمۆفیلیا” لە سەرئاستى هەرێمى کوردستان لە نێو نەخۆشخانەى نانەکەلى هەولێرى پایتەخت کرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژە بەوەدەکات، دوای کردنەوەیە سەنتەرەکە سەرجەم بەش و هۆبەى سەنتەرەکە بە سەرکرایەوە، کە بەشێوە و شێوازێکى سەردەمیانە دروستکراوە،

دواتر لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەڕێوەبەر گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند، خۆشحاڵین و دەستخۆشى لە بەڕێوەبەر و پزیشک و ستافى نەخۆشخانەکە دەکەین، و هەروەها سوپاسى بنەماڵەى خێرخواز “ئەحمەد ئیسماعیل نانەکەلى” کرد، کە نەک تەنها بۆ هەولێر بەڵکو بۆ تەواوى هەرێمى کوردستان و شارەکانى ترى عێراقیش و یەکێکە لە شوێنە گرنگەکانى شاری هەولێر بۆ پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى پزیشکی تەندروستى.

جێگەى باسە، سەنتەری هیمۆفیلیاى نەخۆشخانەى نانەکەلى، کە گەورەترین سەنتەرە لە سەرئاستى هەرێمى کوردستان و لە هەمانکاتدا سەنتەرە بۆ پێدانى چارەسەرى سروشتى بۆ نەخۆشانى “هیمۆفیلیا و شێرپەنجە” بە تایبەتى “شێرپەنجەى مەمک”، بە گوژمەى زیاتر لە (1 ملیۆن دۆلار) لە سەر ڕووبەرى (850 مەتر2) دروستکراوە.

وەزارەتی دارایی عێراق بۆ خانەنشینان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
پێشت وەزارەتی دارایی عێراق بۆ خانەنشینان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ئەردۆغان: ڕازاندنەوەی هەموو لایەکی هەولێر بە ئاڵاکەمان بەڕاستی هەستی بزواندین
دواتر ئەردۆغان: ڕازاندنەوەی هەموو لایەکی هەولێر بە ئاڵاکەمان بەڕاستی هەستی بزواندین
ەیوەندیدار