ئەحمەد سەفار: كێشەی مووچە سەرهەڵدەداتەوە و مووچەخۆران دەبنە قوربانی



بڕیاردەری لیژنەی دارایی خوولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەرێم پابەندی یاسای بودجەی 2021ی عێراق نەبوو، هە ربۆیە دەڵێت: کێشەی دارایی لەنێوان هەرێم و بەغداد دەمێنێت و کێشەکە بەمەبەستە و قوربانیش تەنها مووچەخۆرانن”.

دکتۆر ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق و مامۆستای زانکۆ لە بواری ئابوری بۆ (دەنگی ئەمریكا) ڕایگەیاندووە، “من گەیشتمە بڕوایەک، کە دەبێت کێشەی دارایی لەنێوان هەرێم و بەغداد هەربمێنێت، نیەت پاکی نیە لەنێوان هەردوولا، (حکومەتی عێراق و هەرێمیش) بڕوایان بەو سیستمەی فیدراڵی نیە، من لە بەغداد بووم هیچ تەبەقەیەک (نە پەرلەمان نەحکومەت) بڕوایان بە فیدراڵی نیە، بە جیابونەوەی دەزانن”.

ڕاشیگەیاندووە، لەهەرێم زیادەڕەوی کراوەتە سەر دەسەڵاتەکانی دارایی، لە ٢٠٢١ یاسای بودجە دەرچوو هی عێراق، هەرێم پابەند نەبوو پێوەی، ئەگەر پابەند بووایە ئێستا نە بڕیاری دادگای پاریس دەردەچوو، نە نەوتی هەرێم ڕادەگیرا، چونکە لە یاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق دەسەڵاتی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتی دابووە هەرێم تەنها وتبووی پارەی ٢٥٠ هەزار بەرمیل بدە، بەڵام هەرێم ئەوەی جێبەجێنەکرد، بۆیە دەڵێم کێشەکە بەمەبەستە و قوربانیش تەنها مووچەخۆرانن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بابەتی هەژماری من، ئێستا بۆتە کێشەیەکی سیاسی لەکاتێکدا خۆی وانیە، هەموو جیهان ئێستا ئەلیکترۆنیە و مامەڵە بە پارەی کاش نەماوە، قەیچێکە ئەو هەژمارە دروستکراوە با سودی لێببینین، بەڵام فەرمانبەر ئازادە چ بانکێک هەڵدەبژێرێت، چونکە متمانە بۆ هەموو بانکێک بنەمای سەرەکیە، کە بەشداربوو بڕوای پێبکات.

ئەحمەد سەفار دەشڵێت: “مووچەخۆران با دوعا بکەن خوا ڕەحمیان پێبکات لەم نێوەندەدا، منیش لەگەڵ بۆچونی دکتۆر فازڵم، کە بۆ مانگی ٥ و مانگەکانی تر کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروست دەبێتەوە، ئەوە پێشبینیە هیوادارم ئێمە هەڵەبین و کێشە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دروست نەبێتەوە، منیش هەمان شت دەڵێم، ست تەیف کەسێکە یاسا جێبەجێ دەکات نەک ئەوەی دژی هەرێم یا کەسێک بێت”.

 

ئەسفەهان… لە “نیوەی جیهان”ەوە بۆ شاری پیشەسازیی سەربازی ئێران
پێشت ئەسفەهان… لە “نیوەی جیهان”ەوە بۆ شاری پیشەسازیی سەربازی ئێران
ئۆتۆمبێلێک ژمارەی ساختەی هەڵواسیوە، زیاتر لە ٦ شەش ملیۆن غەرامەی هەبووە
دواتر ئۆتۆمبێلێک ژمارەی ساختەی هەڵواسیوە، زیاتر لە ٦ شەش ملیۆن غەرامەی هەبووە
ەیوەندیدار