ئۆتۆمبێلێک ژمارەی ساختەی هەڵواسیوە، زیاتر لە ٦ شەش ملیۆن غەرامەی هەبووە



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک ژمارەیەکی ساختەی هەڵواسیبوو، بەڵام دەستی بەسەردا گیرا، کە زیاتر لە ٦ شەش ملیۆن غەرامەی تیژڕەوی هەبووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، دوای ئەوەی شۆفێرێک بۆ ماوەیەکی زۆر ژمارەیەکی ساختەی بە ئوتومبێلەکەیەوە هەڵواسیبوو، بەدەر لە کاری نایاسایی و سەرپێچی یاساکانی هاتووچۆ زۆرترین کات بە تیژڕەوی شۆفێری کردووە لەناو شەقامەکان، مەترسی بۆخۆی بۆ بەکارهێنەرانی دیکەی شەقام دروست کردبوو.

ئاماژەی بەوەکرد، ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەردا گیرا و سەرجەم ئەو سزایانەی لە ماوەی دوو ساڵدا بە ئۆتۆمبێلەکەی ئەنجامی دابوون و بە بەڵگە لەسەری دووپاتکرایەوە، لە کۆی ٥٨ سەرپێچی ٥٦ سەرپێچییان (تیژڕەوی) بووە و بڕی  شەش ملیۆن و سێ سەد و دە هەزار دیناری عێراقی لەسەر ئۆتۆمبێلەکەی بوو، سەرەڕای ئەوە تا ئێستا ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەردا گیراوە لە گەراجی دەست بەسەردا گرتنە.

جەختی لەوەشکردەوە، سەرەڕای سزا داراییەکان کە دەرهەق بەو سەرپێچییانەی ئەنجامی داوە، کاری یاسایی بۆ دەکرێت بەهۆی هەڵواسینی ژمارەی ساختە و هەندێک لەو ڕەفتارە نەشیاوانەی کە ئەنجامی داون و بەڵگەی تەواوی لەسەرە، بۆ ئەم مەبەستە ڕووبەڕووی بەشی یاسای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەکرێتەوە.

هاتووچۆی سلێمانی داوا لەسەرجەم شۆفێران دەکات بەدووربن لە ئەنجامدانی سەرپێچی هەڵواسینی تابلۆی ساختە، تا نەبنە مەترسی و هەڕەشە بۆ ئارامی کۆمەڵگە و دووربن لە هەر سزایەکی یاسایی.

ئەحمەد سەفار: كێشەی مووچە سەرهەڵدەداتەوە و مووچەخۆران دەبنە قوربانی
پێشت ئەحمەد سەفار: كێشەی مووچە سەرهەڵدەداتەوە و مووچەخۆران دەبنە قوربانی
سامانە سروشتییەکان: ئەندامانی دادگای بەناو فیدراڵی کۆمەڵێک ڕاسپێردراوی سیاسین
دواتر سامانە سروشتییەکان: ئەندامانی دادگای بەناو فیدراڵی کۆمەڵێک ڕاسپێردراوی سیاسین
ەیوەندیدار