نرخی دۆلار نزیکە لە جێگیربوون



دوای کۆتاییهاتنی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا و گەڕانەوەی بۆ عێراق، چەند ڕۆژێک دەبێت نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم دابەزیوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٧ هەزار و ٤٠٠ دیناری عێراقییە، بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو نرخەکەی نزیکە لە جێگیربوون.

لە سەرەتای ئەمساڵ بانکی ناوەندی عێراق چەندین ڕێکاری بۆ دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی گرتەبەر، هاوکات لە ماوەی مانگێکدا و پاش سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا ، نرخی دۆلار ڕووی لە دابەزین کرد، تەنانەت گەیشتە نزمترین ئاستی لە ماوەی ئەمساڵدا، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.

کەشناسی: خۆڵ دەبارێت و خێرایی با زیاد دەکات
پێشت کەشناسی: خۆڵ دەبارێت و خێرایی با زیاد دەکات
نرخی زێڕ زیاتر لە 90 دۆلار دابەزی
دواتر نرخی زێڕ زیاتر لە 90 دۆلار دابەزی
ەیوەندیدار