![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
نرخی زێڕ داکشانی گەورەی بەخۆوە بینی و لە ماوەی دوو ڕۆژدا زیاتر لە 90 دۆلار دابەزی.
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و هەر ئۆنسەیەک بوو بە دوو هەزار و 295 دۆلار.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوێنێ دووشەممە نرخی ئۆنسەیەک لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە دوو هەزار و 388 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرا.
هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕ بۆ دامرکانەوەی مەترسییەکانی پەرەسەندنی گرژییەکانی ئەمدواییەی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەگەڕێتەوە، ئەویش دوای ئەوەی تاران لە بەها و کاریگەریی ئەو هێرشەی کەمکردەوە کە ئیسرائیل کردییە سەر چەند پێگەیەکی کۆماری ئیسلامی لە نێو شاری ئەسفەهاندا.