بەوێنە؛ ئەم ڕۆنە لەهەر ماڵ و ماركێتێكدا هەیە بیگەڕێنێتەوە بۆ ئەو شوێنەی لێی كڕیوە



لەبارەی جۆرێك ڕۆنەوە، كە تێكەڵ كراوی چەند ڕۆنێكە و بە خۆماڵی بە هاووڵاتیان فرۆشراوە، لیژنە هاوبەشەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەهەر ماڵ و ماركێتێكدا هەیە بیگەڕێنێتەوە بۆ ئەو شوێنەی لێی كڕیوە.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی لە ماڵێكدا دەستگیرا بەسەر بڕێكی زۆر ڕۆندا، كە لە تێكەڵەی چەند ڕۆنێك دروستكراوە و خراوەتە دەبەی نوێوە و بەرواری بەكارهێنانی درێژكراوەتەوە و بە ڕۆنی خۆماڵی دەفرۆشرا، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە هەڵمەتێكدا لە بازاڕ و ماركێتەكان زیاتر لە 4تۆن لەو ڕۆنە تێكەڵەیەی كۆكردەوە.

لیژنە هاوبەشەكان هاوڵاتیان و فرۆشگاكان ئاگادار دەكاتەوە، “هەر كەسێك لەو جۆرە ڕۆنەی كڕیوە بیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەكەی، لە هەرشوێنێكیشدا ببینرێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت و لەناو دەبرێت”.

ئاشكراشی كردووە، ڕۆنەكە ناوی (كازم عەجام)ە و باركۆد و لەزگەی دروستكراوی لێدراوە و بە نرخێكی زیاتر لە رۆنی ئاسایی لە بازاڕەكاندا بە ڕۆنی خۆماڵی فرۆشراوە.

ئه‌ردۆغان، گه‌یشته‌ هه‌ولێر
پێشت ئه‌ردۆغان، گه‌یشته‌ هه‌ولێر
چەند پڕۆژەیەك بۆ دەروازەی شاری سلێمانی ئەنجام دەدرێت
دواتر چەند پڕۆژەیەك بۆ دەروازەی شاری سلێمانی ئەنجام دەدرێت
ەیوەندیدار