چەند پڕۆژەیەك بۆ دەروازەی شاری سلێمانی ئەنجام دەدرێت



سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە سەرجەم ئەو پڕۆژانەی بەهۆی نەبوونی بودجەوە بۆ دەروازی شار لە تاسڵوجە وەستاون دەخرێنەوەكار.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری شارەوانیی تاسڵوجە و بەڕێوەبەری پڕۆژەی شەقامی (١٠٠)مەتری و لێپرسراوی هۆبەی دیزاین كۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە دەروازەی شاری سلێمانی و ناوچەی تاسڵوجە، كە بە دەرەوازەی شار دادەنرێت، كە دەبێت هەوڵی زیاتر بدرێت بە گەیاندنی خزمەتگوزاری زیاتر بەو ناوچەیە.

لای خۆیەوە، سەرۆكی شارەوانی داوای لەبەڕێوەبەری شارەوانیی تاسڵوجە كرد سەرجەم ئەو پڕۆژانە ئامادەبكات، كە دیزاینی بۆكراوە، بەڵام بەهۆی نەبونی بودجە كاكردن تێیدا وەستاوە. هەروەها ئەو پڕۆژانەی دیزاینی بۆنەكراوە ئاڕاستەی هۆبەی دیزاین بكرێت تا بە زووترین كایت بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، بە تەواوكردنی پڕۆژەی یەكتربڕی شەقامی ١٠٠مەتری دەبێتە هۆی چارەسەركردنی لافاو لە سنوری تاسڵوجە كە ساڵانە ئەم كێشە دووبارە دەبێتەوە.

بەوێنە؛ ئەم ڕۆنە لەهەر ماڵ و ماركێتێكدا هەیە بیگەڕێنێتەوە بۆ ئەو شوێنەی لێی كڕیوە
پێشت بەوێنە؛ ئەم ڕۆنە لەهەر ماڵ و ماركێتێكدا هەیە بیگەڕێنێتەوە بۆ ئەو شوێنەی لێی كڕیوە
خاڵەكانی ڕێككەوتنی سودانی و ئەردۆغان لەبواری ئاو ڕاگەیەنرا
دواتر خاڵەكانی ڕێككەوتنی سودانی و ئەردۆغان لەبواری ئاو ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار