وەزیری پەروەردە پێشنیارێك بۆ قەرەبووكردنەوەی بایكۆت دەداتە ئەنجوومەنی وەزیران



وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پلانێک بە شێوەی پێشنیاز ئامادەکراوە بۆ قەرەبوکردنەوەی خوێندکارانی سنووری پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان “سنووری بایكۆت”، بۆ ئەوەی ئەو وانانە بخوێنن، کە لەدەستیان چووە و دەشڵێت: “ماوەیەکی دیکە ئەو پێشنیازە لە ئەنجومەنی وەزیران دەخەینەڕوو”.

د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاندووە، پرۆسەی ئەمساڵی خوێندن درێژناکرێتەوە و بە گوێرەی ئەو ساڵنامەیەی لە بەرێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە سنوری پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان دیاریکراوە کاردەکرێت.

ڕاشیگەیاندووە، پێشنیازیان بۆ بەرێوەبەرایەتیەکان کردوە وەک پشتیوانییەک و قەرەبوورکردنەوەیەکی ساڵی خوێندن و ئەو وانانەی لە دەستچوون، ئەوەش پێویستی بە پاڵپشتی داراییە، ماوەیەکی دیکە پێشنیازەکە ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەن بە مەبەستی پەسەندکردنی.

وتیشی، “نیوە زیاتری ئەو خوێندنگایانەی لەم کابینەیە پلانیان بۆ دانراوە بنیادنراون و ئەو خوێندنگایانەی ماون هەوڵدەدەن بە گفتوگۆکردن لەگەڵ بەڵێندەرەکان و گەنجینەی پارێزگاکان بیانخەنەوە كار”.

 

ڕۆژێك لە هەرێم كرا بە پشوو
پێشت ڕۆژێك لە هەرێم كرا بە پشوو
ماوەی پڕكردنەوەی فۆڕمی كارمەندانی كۆمسیۆن درێژكرایەوە
دواتر ماوەی پڕكردنەوەی فۆڕمی كارمەندانی كۆمسیۆن درێژكرایەوە
ەیوەندیدار