دوابڕیاری دارایی عێراق و بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین بۆ تەوتینی مووچە ڕاگەیەنرا



بۆ جێبەجێ‌ كردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق، هەریەكە لە وەزارەتی دارایی و بانكەكانی ڕەشید و ڕافیدەین لە كۆنووسێكی هاوبەشدا جەخت لە تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكەنەوە.

بەپێی كۆنووسی كۆبوونەوەی هاوبەشی دارایی عێراق و بانكەكانی ڕەشید و ڕافیدەین، مووچەی فەرمانبەر و خانەنیشان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین تەوتین بكرێت بۆ دڵنیایی دان لە جێگیرکردنی مافەکانیان و بۆ ئەوەش وەزارەتەكان دابەشی سەر ئەو بانكانە بكرێن.

هەر لەو كۆنووسەدا پێشنیار كراوە، “پشتبەستن بە هەمان ئەو ڕێوشوێنانەی بۆ مووچەی مووچەخۆرانی عێراق کراوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمیش جێبەجێبکرێت و دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی هەڵدەستێت بە وردبینی کردنی زانیاریەکانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم”.

وەك لە كۆنووسی كۆبوونەوەی ڕۆژی 17ی ئازاردا هاتووە، ئەو زانیارییانەی دراوە بە وەزارەتی دارایی لەسەر فەرمانبەران لە لایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە وەك پێویست نین بۆ كردنەوەی هەژماری حسابی و تەوتینی مووچە، بۆیە جەختیان كردۆتەوە لەسەر ناردنی ناوی چواری مووچەخۆرانی هەرێم و کار و شوێنی مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان، هاوکات هاوکاریکردن و ئاسانکاریی کردن بۆ ئەو دوو بانکە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بۆ ئەوەی تەوتینکردنەکە بەشێوەیەکی خێراتر تەواو بکرێت.

گەنجێك لە بەریتانیاوە گەڕایەوە و لە ڕووبارێكی نێوان هەرێم و ڕۆژهەڵات خنكا
پێشت گەنجێك لە بەریتانیاوە گەڕایەوە و لە ڕووبارێكی نێوان هەرێم و ڕۆژهەڵات خنكا
ئەردۆغان: پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان بۆ وڵاتانی ناوچەکە گرنگە
دواتر ئەردۆغان: پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان بۆ وڵاتانی ناوچەکە گرنگە
ەیوەندیدار