گەنجێك لە بەریتانیاوە گەڕایەوە و لە ڕووبارێكی نێوان هەرێم و ڕۆژهەڵات خنكا



ھاووڵاتییەکی خەڵکی چوارقوڕنە دوای گەڕانەوەی لە بەریتانیاوە بەڕێگەی ئێراندا لەنزیک ناحیەی ھەڵشۆ لە ڕووبارێكی نێوان (هەرێم و ڕۆژهەڵاتی كوردستان) خنکا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ھاووڵاتیەکی خەڵکی ناحیەی چوارقوڕنە دانیشتووی وڵاتی بەریتانیا لە سنوری نێوان عیراق – ئێران لە نزیک گوندی شێنێ سەر بە ناحیەی ھەڵشۆ لە کاتی پەڕینەوەی لە ڕووبارێکی گوندەکە کەوتۆتە ناو ئاوەکە و بەو ھۆیەوە خنکاوە.

ڕاشیگەیاندووە، دوای ئاگادارکردنەوەیان دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی قەڵادزێ گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکەیان دەرھێناوە و گواستوویانەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەڵادزێ.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو گەنجە لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٧ بووە و دانیشتووی وڵاتی بەریتانیا بووە.

سودانی و ئەردۆغان ڕێككەوتنی نێوانیان ڕاگەیاند
پێشت سودانی و ئەردۆغان ڕێككەوتنی نێوانیان ڕاگەیاند
دوابڕیاری دارایی عێراق و بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین بۆ تەوتینی مووچە ڕاگەیەنرا
دواتر دوابڕیاری دارایی عێراق و بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین بۆ تەوتینی مووچە ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار