نێچیرڤان بارزانی: داواکارم ڕۆژنامەوانان پابەندی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بن



سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 126ەمین ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان، پەیامێک ئاڕاستەی ڕۆژنامەوان دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند، پشتیوانیی تەواوم بۆ ڕۆژنامەنووسان و باوەڕی نەگۆڕم بە ئازادیی ڕۆژنامەگەری و ڕادەربڕین وەك بنەمایەكی سەرەكیی هەر كۆمەڵگەیەكی دیموكرات و ئازادیخواز دووپات دەكەمەو.

داواشی لە ڕۆژنامەنووسان کرد پابەندی یاسای کاری ڕۆژنامەگەری و ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بن له‌ ڕاستگۆیی، هاوسەنگی، بێلایەنی، دوورکەوتنەوە لە هەواڵی ساخته‌ و زمانی زبر، ”هه‌روه‌ها هاندەری پاراستنی ئاشتیی كۆمەڵایەتی و سه‌قامگيريى سیاسی و پارێزه‌رى به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى گه‌ل و نيشتمان بن.”

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆڵی ڕێكخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتييه‌کانی تایبەت بە چاودێریکردنی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەری و ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنێت، دووپاتیشی دەکاتەوە “دەبێت لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان بەپێی یاسای ڕۆژنامەگەری لە کوردستان مامەڵە لەگەڵ هەر كه‌يسێكى بواری ڕۆژنامەوانيدا بکەن.”

دوو جۆر ڕۆن تێکەڵکراوە و بە ڕۆنی خۆماڵی فرۆشراوە
پێشت دوو جۆر ڕۆن تێکەڵکراوە و بە ڕۆنی خۆماڵی فرۆشراوە
کەشناسی: باران دەبارێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
دواتر کەشناسی: باران دەبارێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
ەیوەندیدار