کەشناسی: باران دەبارێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە



کەشناسی ڕایگەیاند، پلەری گەرما بەرزدەبێتەوە و لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین کەمێک باران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لەگەڵ کەمێک بارانبارین و هەورە تریشقە لەکاتەکانی نیوەڕۆدا.

سەبارەت بە سبەینێ سێشەممەش، ڕوونیکردەوە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت.

کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 28

سلێمانی : 25

دهۆک :28

زاخۆ:  28

هەڵەبجە : 27

کەرکووک : 30

سۆران : 27

حاجی ئۆمەران : 19

گەرمیان : 33

نێچیرڤان بارزانی: داواکارم ڕۆژنامەوانان پابەندی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بن
پێشت نێچیرڤان بارزانی: داواکارم ڕۆژنامەوانان پابەندی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بن
قوباد تاڵەبانی: ئەرکی دەسەڵاتە کەموکوڕییەکانی بەردەم ئازادی کاری ڕۆژنامەگەری چارەسەر بکات
دواتر قوباد تاڵەبانی: ئەرکی دەسەڵاتە کەموکوڕییەکانی بەردەم ئازادی کاری ڕۆژنامەگەری چارەسەر بکات
ەیوەندیدار