“ڕۆژنامەنووسان لە سایەی حکومەتی هەرێمدا بە ئازادی و بێ هیچ سانسۆرێک، کاری پیشەیی خۆیان دەکەن”



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژنامەنووسان لە سایەی حکومەتی هەرێمدا بە ئازادی و بێ هیچ سانسۆرێک، کاری پیشەیی خۆیان دەکەن و تەواو ئازادن لە ڕەخنەگرتن و باسکردنی پێشێلکارییەکان و كەم وكورتی و كەمتەرخەمییەكانی حكومەت.

ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوریدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا پشتیوانی بۆ ئازادی کاری ڕؤژنامەنووسی ڕاگەیاند.

مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، ڕۆژنامەنووسان لە سایەی حکومەتی هەرێمدا بە ئازادی و بێ هیچ سانسۆرێک، کاری پیشەیی خۆیان دەکەن و تەواو ئازادن لە ڕەخنەگرتن و باسکردنی پێشێلکارییەکان و كەم وكورتی و كەمتەرخەمییەكانی حكومەت.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت:

لە یادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەريی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی ( کوردستان ) لەلایەن میر میقداد میدحەت بەدرخان و ساڵیادی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، پیرۆزبایی لە گشت ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

جێی خۆشحاڵی و شانازییە کە ڕاگەیاندنکاران لە هەرێمی کوردستان و لە سایەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، بە ئازادی و بێ هیچ سانسۆرێک، کاری پیشەیی خۆیان دەکەن و تەواو ئازادن لە ڕەخنەگرتن و باسکردنی پێشێلکارییەکان و كەم وكورتی و كەمتەرخەمییەكانی حكومەت. حکومەتیش وەک هەمیشە هاوکار و یارمەتیدەری ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنکارانی کوردستان دەبێت بۆ ئەوەی بە هاوکاری هەموو لایەک، بتوانین کوردستان لە هەموو بوارەکاندا، بەرەو قۆناخێکی پێشکەوتووتر ببەین.

هیوادارم ڕاگەیاندنکارانی کوردستان، ئامانجی سەرەکییان گەیاندنی ڕاستییەکان و پێشخستنی کوردستان و خزمەتکردنی خەڵک و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان و پاراستن و گەشەپێدانی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان بێت.

پێویستە میدیاکارانی کوردستان، هەمیشە لە بەرەی نیشتماندا بن و ڕێگە نەدەن بە ناوی ڕۆژنامەگەرییەوە ، سووکایەتی بە بەهاکانی نیشتمان و بەرژەوەندییە باڵاكانی خەڵكی كوردستان بکرێت و نابێت زمانی زبر و دیاردەی ناشرینی ناوزڕاندنی خەڵک بەکار بهێنرێت.

ڕۆژی ڕۆژنامەوانیی کوردی پیرۆزبێت و لەم یادەدا ، هەموو پشتیوانیی و پشتگیرییەکی خۆم و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاری ڕاستەقینەی ڕۆژنامەوانیی و ئازادی بیروڕا لە هەرێمی کوردستان دووپات دەکەمەوە.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2024/4/22

جۆری ئەو مووشەکە ئاشکرا دەکرێت کە لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەکارهاتووە
پێشت جۆری ئەو مووشەکە ئاشکرا دەکرێت کە لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەکارهاتووە
ئەردۆغان ئەمڕۆ دەگاتە عێراق
دواتر ئەردۆغان ئەمڕۆ دەگاتە عێراق
ەیوەندیدار