جۆری ئەو مووشەکە ئاشکرا دەکرێت کە لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەکارهاتووە



میدیاکانی ئیسرائیل جۆری ئەو مووشەکەیان ئاشکرا کرد، کە لە هێرشەکەی ئێران بەکارهاتووە، دەسەڵاتدارانیش دەڵێن، “ئامانجیان لەوەبووە کە ئێران دووجار بیربکاتەوە پێش ئەوەی هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل”.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئیسرائیل، جۆری ئەو مووشەکەی کە لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە نزیک شاری ئەسفەهانی ئێران بەکارهاتووە، ئاشکرا کراوە، کە ئەو مووشەکە ئاسمانییە لەناوخۆدا پەرەیپێدراوە بە ناوی Rampage.

لە ڕاپۆرتێکی دەسەڵاتی پەخشی گشتی ئیسرائیل (KAN) کە ڕۆژنامەی “زە ​​تایمز ئۆف ئیسرائیل”ی ئینگلیزیی بڵاویکردەوە، مووشەکی هایپەرسۆنیکی ئیسرائیل لە وێنەکانی زیانەکانی هێرشەکەوە دەستنیشانکراوە.

ڕۆژی هەینی، ئێران ڕایگەیاند کە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکراوەتە سەر ئەسفەهان، ئەمەش لە وەڵامی هێرشەکەی ئێراندا بوو کە بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامیدا لە ڕێگەی سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکەوە.

ئیسرائیل بە فەرمی ئەنجامدانی هێرشەکەی بۆ سەر ئێران ڕانەگەیاند، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی ئێرانەوە لە قەبارەی هێرشەکەی کەمکردەوە و ڕایگەیاند، تەنها لە ڕێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بچووکەوە هێرشەکە ئەنجامدراوە، هیچ زیانێکی نەبووە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل، مووشەکی Rampage کە درێژییەکەی 4.7 مەتر دەبێت، دەتوانرێت بە خێرایی زیاتر لە خێرایی دەنگ هەڵبدرێت، ئەمەش وادەکات دەستنیشانکردن و ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی، وەکو ئایرۆن دۆم قورس بێت.

مووشەکی Rampage کە کێشی زیاتر لە نیو تەنە و بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٨ پەردەی لەسەر لادرا، بەگوێرەی کۆمپانیای پیشەسازی بەرگری ئیسرائیل (IWI) و پیشەسازی فڕۆکەوانی ئیسرائیل کە کاریان لەسەر پەرەپێدانی کردووە، بۆ چوونە ناوەوە و لەناوبردنی ناوچە پارێزراوەکانی وەک بنکەرەکان دروستکراوە.

ڕاپۆرتە عیبرییەکە لە زاری بەرپرسانەوە ئاماژەی بەوە کردووە، ئامانجیان لەوەبووە کە “ئێران دووجار بیربکاتەوە” پێش ئەوەی هێرشێکی دیکەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێبکات.

قوباد تاڵەبانی: ئەرکی دەسەڵاتە کەموکوڕییەکانی بەردەم ئازادی کاری ڕۆژنامەگەری چارەسەر بکات
پێشت قوباد تاڵەبانی: ئەرکی دەسەڵاتە کەموکوڕییەکانی بەردەم ئازادی کاری ڕۆژنامەگەری چارەسەر بکات
“ڕۆژنامەنووسان لە سایەی حکومەتی هەرێمدا بە ئازادی و بێ هیچ سانسۆرێک، کاری پیشەیی خۆیان دەکەن”
دواتر “ڕۆژنامەنووسان لە سایەی حکومەتی هەرێمدا بە ئازادی و بێ هیچ سانسۆرێک، کاری پیشەیی خۆیان دەکەن”
ەیوەندیدار