بانكی ڕافیدەین پێدانی قەرزێك بە خوێندكاران و دەرچووان ڕادەگەیەنێت



بانكی ڕافیدەین بڕیاریدا بە پێدانی قەرز بە خوێندكاران و دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان و ئەوانەی بەدوای كاردا دەگەڕێن.

بانكی ڕافیدەین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیاریان داوە بە پێدانی قەرز بە توێژەكانی خوێندكاران و دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان و ئەو گەنجانەی بەدوای كاردا دەگەڕێن.

ڕاشیگەیاندووە، قەرزەكە لە بڕی یەك ملیۆن دینار تاوەكو 20 ملیۆن دینارە و لەڕێگەی كارتی ئەلیكترۆنییەوە دەبێت.

ئەمە لەكاتیكدایە، كە بانكی ڕافیدەین چەندین قەرز و پیبَشینەی جۆراو جۆر بە فەرمانبەران و خانەنشینان دەدات لەڕێگەی كارتی مووچە و بەشێوەی ئەلیكترۆنی.

بەتۆمەتی دزینی 20 ملیۆن دینار تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
پێشت بەتۆمەتی دزینی 20 ملیۆن دینار تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
بەدواداچوون بۆ چەندین بریکاری دابەشکردنی خۆراک دەکرێت
دواتر بەدواداچوون بۆ چەندین بریکاری دابەشکردنی خۆراک دەکرێت
ەیوەندیدار