بەدواداچوون بۆ چەندین بریکاری دابەشکردنی خۆراک دەکرێت



لەسەر سکاڵای هاووڵاتییان لە هەولێر بەدواداجوون بۆ چەندین بریکاری خۆراک دەکرێت لەسەر پاک ڕانەگرتنی شوێنی دابەشکردنی بەشەخۆراک.

بەڕێوەبەرایەتی رێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ یەك شەمە لیژنەکانیان لەسەر سکاڵای هاووڵاتییان، بەدواداچوونێکی مەیدانیان کرد بۆ بریکارەکانی مەرکەز (207) و (213) ئارد و خۆراک.

لیژنەكە لەو بەدواداچوونەدا لە کەموکوڕییەكانیان کۆڵییەوە کە هاووڵاتییان ئاراستەیان کردبوون سەبارەت بە کەمتەرخەمی بریکارەکان لە چۆنیەتی شێوازی پاک هەڵگرتنی بەشە ئازووقەی هاووڵاتییان لە دوکانەکاندا و مامەڵەی پێویست لەگەڵ هاووڵاتییان لە کاتی سەردانیکردنیان بۆ لای بریکارەکانی خۆراک.

لیژنەکە چەند ڕێنماییەکیان بە بریکارەکان دا سەبارەت بەشێوازی خزمەتکردنی هاووڵاتییان لە کاتی وەرگرتنی بەشە ئازووقەی مانگانەیان و هەڵگرتنی مەوادەکان بەشێوازێکی تەندروست، هەروەها دانانی تابلۆی ناوی بریکار لە سەرەوە و بەردەم کۆگاکانیان.

هەر لەو بەدواداچوونەدا بریکارەکان ئاگادارکرانەوە لەهەر کەمتەرخەمییەک بەرامبەر هاووڵاتییان بنوێنن، سزادەدرێن.

بانكی ڕافیدەین پێدانی قەرزێك بە خوێندكاران و دەرچووان ڕادەگەیەنێت
پێشت بانكی ڕافیدەین پێدانی قەرزێك بە خوێندكاران و دەرچووان ڕادەگەیەنێت
بارزانی: ڕێگە نادەین بابەتی نامۆ بەسەر ئێزیدیەکاندا بسەپێندرێت
دواتر بارزانی: ڕێگە نادەین بابەتی نامۆ بەسەر ئێزیدیەکاندا بسەپێندرێت
ەیوەندیدار