كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڕیارێكی نوێی دەركرد



كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ژمارەی بنكە و ناوەندەكانی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەسەندكرد.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی كۆمسیاران ڕەزامەندی لەسەر ژمارەی بنكە و ناوەندەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەربڕی، بە جۆرێك ژمارەی بنكە و ناوەندەكانی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتیی جیاوازییان دەبێت و لەدەنگدانی گشتیدا زیاتر لە هەزار ناوەندی دەنگدان دەكرێنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، “بۆ دەنگدانی گشتی هەزار و 266 ناوەندی دەنگدان دەكرێنەوە، كە شەش هەزار و 298 بنكەی دەنگدان لەخۆدەگرێت، هاوكات بۆ دەنگدانی تایبەتیش 161 ناوەندی دەنگدان دەكرێنەوە كە 746 بنكەی دەنگدان لەخۆدەگرێت و سەرجەمیان لەژێر چاودێریی كامێرادان.

ڕوونیشی كردۆتەوە، زیاتر لە 800 هەزار دەنگدەر ناوی خۆیان لە تۆماری بایۆمەتریی دەنگدانی عێراق تۆمارنەكردووە و مافی دەنگدانیان نییە.

وتەبێژی كۆمسیۆن ئاشكرای كردووە، “بە كۆی گشتی لە هەرێمی كوردستان سێ ملیۆن و 789 هەزار و 360 دەنگدەر هەن، لەو ژمارەیەش زیاتر لە دوو ملیۆن و 900 هەزار دەنگدەر ناوی خۆیان لە تۆماری بایۆمەتری تۆماركردووە و ئامادەن بەشداری هەڵبژاردن بكەن”.

 

بارزانی: ڕێگە نادەین بابەتی نامۆ بەسەر ئێزیدیەکاندا بسەپێندرێت
پێشت بارزانی: ڕێگە نادەین بابەتی نامۆ بەسەر ئێزیدیەکاندا بسەپێندرێت
شاندێکی دیکەی هەرێم دەچێتە بەغدا
دواتر شاندێکی دیکەی هەرێم دەچێتە بەغدا
ەیوەندیدار