سعودیە چەند بڕیارێكی بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ دەركرد



وەزارەتی حەج و عومرەی سعودییە چەند ڕێكارێكی بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ ڕاگەیاند، كە حاجیانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەكە دەگرێتەوە و جەخت لە وەرگرتنی ڤاکسینی هەوکردنی پەردەی مێشک و ئیفلیجی كراوەتەوە.

بڕیارە وەرزی حەجی ئەمساڵی 2024 لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی 14ی 6ەوە دەستپێبكات و تاوەكو ئێوارەی ڕۆژی چوار شەممە 19ی 6 بخایەنێت.

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو رێنماییانەی لەسەر حاجییانی ناوخۆی سعودییە پێویستە بۆ ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی حەج لەمساڵدا، لە ئەپڵیکەیشنی (صحتی) دیاریکراوە و بریتین لە، وەرگرتنی ڤاکسینێکی کۆرۆنای پەرەپێدراو، ڤاکسیۆنی ئەنفلۆنزا کە لەمساڵدا وەرگیرابێت، ڤاکسینی هەوکردنی پەردەی مێشک، كە لە 5 ساڵی ڕابردوودا وەری گرتبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، حاجییانی دەرەوەی سعودیە لەسەریان پێویستە ڤاکسینی هەوکردنی پەردەی مێشکیان وەرگرتبێت بە مەرجێک ماوەی 10 ڕۆژ بەسەر وەرگرتنەکەیەدا ڕۆیشتبێت و ماوەی 5 ساڵ تێپەڕ نەبووبێت بەسەر وەرگرتنیدا.

جەختیشی كردۆتەوە، لەسەر حاجیان پێویستە بەلایەنی کەمەوە ڤاکسینێکی دژ بە نەخۆشی ئیفلیجی منداڵانیان وەرگرتبێت.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی تەندروستی سعودیەش داوا دەکات، ئەو کەسانەی نیازی ئەنجامدانی حەجییان هەیە و تووشبووی ئەم نەخۆشسانەن ناتوانن رێوڕەسمەکە تەواوبکەن ئەوانیش بریتین لە نەخۆشییەکانی: (وەستانی گورچیلە، وەستانی دڵ، نەخۆشییەکانی سی، هەوکردنی جگەر، نەخۆشییەکانی دەمار، ئەوانەی زۆرپیرن و تووشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە بوون).

 

هاکان فیدان: سەردانی ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر دەبێت
پێشت هاکان فیدان: سەردانی ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر دەبێت
خانمی یەکەمی عێراق پشتیوانی لە داواکانی ڕۆژنامەنووسان دەکات
دواتر خانمی یەکەمی عێراق پشتیوانی لە داواکانی ڕۆژنامەنووسان دەکات
ەیوەندیدار