خانمی یەکەمی عێراق پشتیوانی لە داواکانی ڕۆژنامەنووسان دەکات



لە دوای تەواو بوونی یاری دۆستانەی نێوان ڕۆژنامەنووسانی سلێمانی و ڕۆژنامەنووسانی کەرکوک، خانمی یەکەمی عێراق پیرۆزبایی لە ڕۆژنامەنووسان کرد و هەواڵی مژدانەیەکی بۆ خانمان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەک شەممە بە ئامادەبوونی خانمی یەکەمی عێراق، لە یاریگای سلێمانی یاری دۆستانەی هەردوو تیمی ڕۆژنامەنووسانی سلێمانی و ڕۆژنامەنووسانی کەرکوک بەڕێوەچوو، و یارییەکە بە بردنەوەی ڕۆژنامەنووسانی سلێمانی کۆتاییهات.

لە پاش یارییەکە شاناز ئیبراهیم خانمی یەکەمی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، وەرزش هەمووان کۆدەکاتەوە چێژێکی تایبەتی هەیە، هەرچەندە ئەگەر شارەزایی تەواوەتیشت نەبێت بەڵام کۆماندەکاتەوە، و لە شاری شاراندا ئەمڕۆ ئەم بۆنە ناوازەیە بۆ ڕۆژنامەنووسان و خانمان جێگەی دەستخۆشییە،

وتیشی، کارکردنی میدیا و بڵاوکردنەوەی هەندێک هەواڵی ناڕاست لە ناو میدیاکاندا کارێکی نابەجێیە ، و هیوادارم پێداچوونەوە بە کاری میدیایی پرۆفیشناڵی خۆیان بکەن، چونکە زۆر جار بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختە بە ئاسانی دەگاتە هاووڵاتیان و ڕاستکردنەوەی کاتێکی زۆری دەوێت.

خانمی یەکەمی عێراق ڕاشیگەیاند، بەداخەوە لە عێراق نەمانتوانییوە کاری زۆر بکەین لەبارەی مافی ڕۆنامەنووسان، بەڵام بۆ خانمان لە ئایندەیەکی نزیکدا هەواڵێکی دڵخۆشکەرمان دەبێت، هەر کات بەفەرمی هەوڵەکانمان سەریگرت بە میدیاکاندا بڵاویدەکەینەوە.

سعودیە چەند بڕیارێكی بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ دەركرد
پێشت سعودیە چەند بڕیارێكی بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ دەركرد
فراكسیۆنی پارتی: هەژماری من دژی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی نیە
دواتر فراكسیۆنی پارتی: هەژماری من دژی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی نیە
پەیوەندیدار