بڕیاری نوێ‌ بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان درا



وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی کوردستان وردەكاری گۆڕانكاری لە بڕی ماددەكانی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان ڕادەگەیەنێت، كە بەپێی بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق دۆشاوی تەماتەی دوو مانگ بەیەكەوە دابەش دەكرێت و بڕی بەشی برنجی هاووڵاتیان نیو كیلۆی لێ‌ كەم كراوەتەوە.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم لە ئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە بەپێی بڕیاری كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراكی عێراق بڕی دوو كیلۆ و نیو برنج بدرێتە هەر هاووڵاتییەك واتە نیوكیلۆ كەمتر لە مانگەكانی ڕابڕدوو، هاوكات دۆشاوی تەماتە بۆ ئەم مانگە یەك قوتوی 800 غرامی دەدرێتە هەر هاووڵاتییەك لەبری بەشی سێهەم و چوارەمی خۆراك.

لای خۆشیەوە، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕوونی كردۆتەوە، بەشی یەکەم و دووەمی بەشەخۆراکی ئەمساڵ دابەشکراوە و لە بەشەخۆراکی سێیەمیش، دەست بە دابەشکردنی ئاردەکەی کراوە و ماددە خۆراکییەکانی دیکەش سبەی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

وتیشی، “بۆ ئەم مانگە گۆڕانکاریی لە بڕی ماددەکاندا کراوە، بۆ برنج لەبری سێ کیلۆ بۆ هەر کەسێک دوو کیلۆ و نیو نێردراوە، دۆشاویش لەبری ئەوەی ٤٠٠ گرامی وەربگرن ٨٠٠ گرام وەردەگرن بۆ هەر کەسێک، ئەو بڕە دۆشاوی دوو مانگە”.

بەوێنە؛ ژنێك لەكاتی كۆكردنەوەی گیای بەهارە ورچ پەلاماری دەدات
پێشت بەوێنە؛ ژنێك لەكاتی كۆكردنەوەی گیای بەهارە ورچ پەلاماری دەدات
پلاسخارت لە دۆسیەی “گەندەڵی ناو كارمەندەكانی” ڕزگاری دەبێت
دواتر پلاسخارت لە دۆسیەی “گەندەڵی ناو كارمەندەكانی” ڕزگاری دەبێت
ەیوەندیدار