پارێزگاری بانکی ناوەندی: عێراق زیاتر لە 62 ملیار دۆلار قەرزارە



پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرای دەکات کە کۆی گشتی قەرزە ناوخۆیی و دەرەکییەکان دەگاتە زیاتر لە 62 ملیار دۆلار.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی “حوڕە”ی ئەمریکی ڕایگەیاند، کاری لە پێشینەی حکومەت بریتییە لە کەمکردنەوەی قەرزە دەرەکییەکان و توانیوێتی بۆ نۆ ملیار دۆلار کەمی بکاتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە کۆی گشتی قەرزی ناوخۆیی عێراقیش دەگاتە 70 ترلیۆن دینار (زیاتر لە 53 ملیار دۆلار) و لەگەڵ ئەوەشدا ڕایگەیاند، توانیویانە ڕێژەی هەڵاوسان لە 7.5٪ەوە بۆ 3.8٪ دابەزێنن.

عەلی عەلاق ڕوونیشیکردەوە، عێراق پێویستی بە ڕێکخستنەوەی سیاسەتە داراییەکەیەتی بۆ ئەوەی لە پێودانگە داراییە جیهانییەکاندا یەکبگرێتەوە.

هاوکات پشتیوانی خۆیشی بۆ کێبڕکێی دادگەرانەی نێوان بانکە ئەهلی و حکومییەکان دەربری بۆ جۆراوجۆرکردنی سەرچاوەی داهات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وتی: “هاووڵاتییان مامەڵەکردن لەگەڵ بانکە حکومییەکان بە باشتر دەزانن”.

کەشناسی: تاوە باران و هەورە تریشقە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پێت کەشناسی: تاوە باران و هەورە تریشقە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
چیرۆکی کاریگەرترین وێنەی رۆژنامەوانی ساڵ
دوات چیرۆکی کاریگەرترین وێنەی رۆژنامەوانی ساڵ
پەیوەندیدار