چارەسەری ئاوەڕۆی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دەكرێت



سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدگەیەنێت، كە چارەسەری ئاوەڕۆی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دەكرێت و دەشڵێت: هۆكاری دواكەوتنی كارەكە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی کێبڵی کارەبا و ئینتەرنێت لە شوێنەكەدا.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی پچڕانی بۆری بەشێک لە ئاوەڕۆی شەقامی بازنەیی مەلیک محمود کێشە بۆ شەقامەکە دروست دەبێت بە تایبەت لەکاتی باران باریندا، بۆیە بەشی ئاوەڕۆی شارەوانیی سلێمانی چەند ڕۆژێکە لە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەدان.

ڕاشیگگەیاندووە، بەهۆی بوونی کێبڵی کارەبا و ئینتەرنێت کارەکە دواکەوتووە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، “تیمەکانمان هەستان بەگۆڕینی بۆری ئاوەڕۆکە و دروستکردنی بۆکس بۆ ئاوڕۆکەوە و بەستنەوەی بەئاوەڕۆی صندوقی، کە دەکەوێتە ژێر شەقامی سەرەکی (٦٠) مەتری و لە ماوەیەکی کەمدا شەقامەکە چاک دەکرێت و قیرتاودەکرێتەوە”.

دوای کۆتاییهێنان بە سەردانەکەی سودانی گەڕایەوە بەغدا
پێشت دوای کۆتاییهێنان بە سەردانەکەی سودانی گەڕایەوە بەغدا
تەرمی سێیەم قوربانی لافاوەكەی دهۆك دۆزرایەوە
دواتر تەرمی سێیەم قوربانی لافاوەكەی دهۆك دۆزرایەوە
ەیوەندیدار