تەرمی سێیەم قوربانی لافاوەكەی دهۆك دۆزرایەوە



بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆك دۆزینەوەی تەرمێك ڕایدەگەیەنێت، كە پێدەچێت سێیەم قوربانی لافاوەكەی مانگی ڕابردووی شارەكە بێت.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆك رایگەیاندووە، لەلایەن هاووڵاتییەكەوە تەرمێك لە خانكێ دۆزراوەتەوە و هێزەكانیان و هێزە ئەمنییەكان ئاگاداركراونەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، “لە ئاكامی لافاوەكەی دهۆك دوو كەس بوونە قوربانی و پێشتر تەرمەكانیان دۆزرایەوە، هەروەها كەسێكی دیكە بێسەروشوێن بوو، پێدەچێت تەرمی ئەو كەسە بێت”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هێشتا لێكۆڵینەوە لەسەر تەرمەكە نەكراوە، تا دڵنیا ببنەوە لە ناسنامەكەی.

لە 19ی ئازاری ڕابردوو لافاوێکی بەهێز لە دهۆک دروست بوو، کە بەهۆیەوە دوو کەس ئاوبردنی و خنكان و لە 28ی ئازار و دوای نزیکەی 10 ڕۆژ توانرا تەرمی یەکێک لە قوربانییەکان بدۆزرێتەوە و لە 7ی ئەم مانگەش تەرمی دووەم دۆزرایەوە.

رۆژڤان ئیدریس تەمەنی 16 ساڵ بووە و دانیشتووی ناحیەی خانکێ-یە، ئەو مێردمنداڵە لە لافاوەکەی دهۆکدا کەوتە ناوی ئاوی رووباری دیجلەوە، دوای 30 رۆژ لە گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا ئەمڕۆ دۆزرایەوە.

چارەسەری ئاوەڕۆی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دەكرێت
پێشت چارەسەری ئاوەڕۆی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دەكرێت
لە پەراوێزی پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە هەولێر چۆن بگەڕێینەوە بۆ لای كتێب؟
دواتر لە پەراوێزی پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە هەولێر چۆن بگەڕێینەوە بۆ لای كتێب؟
ەیوەندیدار