ئامارێکی مەترسیداری بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن منداڵان ڕاگەیەنرا



سێیەکی منداڵانی تەمەن پێنج بۆ حەوت ساڵ لە بەریتانیا بەبێ چاودێری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک کە ئەمڕۆ هەینی ئەنجامەکانی لەلایەن دەزگای ڕێکخستنی میدیای بەریتانیاوە بڵاوکراوەتەوە، یەک لەسەر سێی منداڵان خاوەنی مۆبایلی زیرەکن.

بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ئۆفکۆم، لە کاتێکدا 42%ی دایکان و باوکان ڕایانگەیاندووە، لەگەڵ منداڵە بچووکەکانیان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن، بەڵام 32% یان ئاماژەیان بەوەکردووە کە منداڵان بەبێ چاودێری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن.

ڕێژەی %30ی دایکان و باوکان دەڵێن ڕێگە بە منداڵەکانیان دەدەن ئەکاونت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروست بکەن، پێش ئەوەی بگەنە کەمترین تەمەنی دیاریکراو، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادیکردووە کە %25 بووە.

ئۆفکۆم ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتێکدا دڵەڕاوکێی دایک و باوک لە هەندێک بواردا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، بەڵام پێدەچێت جێبەجێکردنی یاساکانیان کەمبووبێتەوە.

لە کاتێکدا مشتومڕ لە بەریتانیا لەسەر چۆنیەتی ڕێکخستنی دەستڕاگەیشتن بە تەکنەلۆژیای نوێ لەلایەن منداڵانەوە پەرەیسەندووە، بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە نێوان منداڵانی تەمەن 5 بۆ 7 ساڵ بە گشتی لە ساڵی ڕابردووەوە زیادی کردووە و گەیشتووەتە 38% بەراورد بە 30% ساڵی ڕابردوو.

گەشەیەکی بەرچاو لە ڕێژەی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی واتسئەپ، تیک تۆک و ئینستاگرام و جگە لە یارییە ئۆنلاینەکان، ئێستا دەگاتە 41%، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو 34% بووە.

نزیکەی سێیەکی منداڵانی تەمەن 5 بۆ 7 ساڵان خاوەنی مۆبایلێکی زیرەکن، لەکاتێکدا 76%یان تابلێت بەکاردەهێنن، هەروەها توێژینەوەیەک ئاشکرای دەکات کە سێیەکی منداڵانی تەمەن 8 بۆ 17 ساڵ دەڵێن لە 12 مانگی ڕابردوودا ناوەڕۆکێکی نائارامکەر یان زیانبەخشیان بینیوە، بەڵام تەنها 20%ی دایک و باوکان دەڵێن کە منداڵەکانیان پێیان ڕاگەیاندوون کە ناوەڕۆکیان بە شێوەی ئۆنلاین بینیوە.

کچان زیاتر لە کوڕانی هاوتەمەن تووشی کارلێکی زیانبەخش دەبن بە شێوەی ئۆنلاین، جا لە ڕێگەی ئەپی نامە ناردنەوە بێت (20% بەرامبەر 14%) یان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (18% بەرامبەر 13%).

لە کۆی 10 منداڵ کە تەمەنیان لە نێوان 8 بۆ 17 ساڵدایە، نۆ منداڵ کە ئینتەرنێت بەکاردەهێنن، ڕایانگەیاندووە کە لانیکەم وانەیەکیان لە قوتابخانە سەبارەت بە سەلامەتی ئۆنلاین وەرگرتووە و سێ لەسەر چواریان پێیانوابوو کە بەسوود بووە بۆیان، ئەم ڕێژەیە لە نێوان 30%ی ئەو منداڵانەی کە بە شێوەیەکی بەردەوام ئەو جۆرە وانانە وەردەگرن، بۆ 97% بەرز دەبێتەوە.

 

لە پەراوێزی پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە هەولێر چۆن بگەڕێینەوە بۆ لای كتێب؟
پێشت لە پەراوێزی پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە هەولێر چۆن بگەڕێینەوە بۆ لای كتێب؟
لە هەولێر نۆ پڕۆژەی تایبەت بە ڕێگاوبان جێبەجێدەکرێت
دواتر لە هەولێر نۆ پڕۆژەی تایبەت بە ڕێگاوبان جێبەجێدەکرێت
ەیوەندیدار