داهاتە نانەوتییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیادیکردووە



داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە، هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان، بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوە و كۆی داهاتی هەفتەیەک دەگاتە زیاتر لە حەوت ملیار و 116 ملیۆن دینار.

ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەك هەفتەی بڵاوكردەوە كە لە ڕۆژی 13 ی نیسان تاوەکو 19 ی نیسان گەیشتووەتە حەوت ملیار و 116 ملیۆن و 77 هەزار و 885 دینار.

ماڵپەڕەكە ئاشكرایكردووە، رێژەی 75%ی داهاتەكە بە شێوەی نەختینە و 25%یش بە شێوەی چەك بووە.

وەزارەتی دارایی باس لە چاکسازی دارایی عێراق دەکات
پێت وەزارەتی دارایی باس لە چاکسازی دارایی عێراق دەکات
زیرەکی دەستکرد دەگاتە بەرنامەی واتسئەپ
دوات زیرەکی دەستکرد دەگاتە بەرنامەی واتسئەپ
پەیوەندیدار