ئیسرائیل ڕەتیدەکاتەوە دەستی هەبێت لە هێرشکردنە سەر بنکەی سەربازی عێراق



بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە، ئیسرائیل دەستی لە هێرشکردنە سەر بنکەیەکی سەربازی لە عێراقدا نەبووە.

دوای ئەمریكا، ئیسرائیلیش ڕەتیكردەوە پەیوەندی بە بۆردوومانەكەی بنكەی كالسۆی سەر بە هێزەكانی حەشدی شەعبی هەبێت لە بابل.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ناوەندی سەربازیی كالسۆ، كە تایبەتە بەهێزەكانی حەشدی شەعبی، لەباكووری شاری بابل بۆردوومانكراو دەنگی چەند تەقینەوەیەكی بەهێزیش بیسترا.

بەپێی زانیارییەکان، سەربازێکی حەشدی شەعبی کوژراوە و چەند سەربازێکی دیکەش برینداربوون، تا ئێستا حکومەتی عێراق هیچ زانیارییەکی فەرمی لەبارەی هێرشەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.

بەرپەرسێکی ئیسرائیلی لەبارەی هێرشەکەوە بە CNN ڕاگەیاندووە، “تەلئەبیب هیچ پەیوەندییەكی بەو تەقینەوەیە نییە كە لە عێراق ڕوویداوە”.

شەوی ڕابردوو هێرش كرایە سەر بنكەی سەربازیی  كالسۆ كە پێشتر هێزەكانی ئەمریكای تێیدابوون و دواتر ڕادەستی هێزە عێراقییەكان كرا و ئێستاش  لیواكانی 28 و 17ی هێزەكانی حەشدی شەعبی تێدایە.

زیرەکی دەستکرد دەگاتە بەرنامەی واتسئەپ
پێشت زیرەکی دەستکرد دەگاتە بەرنامەی واتسئەپ
ئەمریکا ڕەتیدەکاتەوە هیچ هێرشێکی بۆ سەر عێراق ئەنجامدابێت
دواتر ئەمریکا ڕەتیدەکاتەوە هیچ هێرشێکی بۆ سەر عێراق ئەنجامدابێت
ەیوەندیدار