ئەمریکا ڕەتیدەکاتەوە هیچ هێرشێکی بۆ سەر عێراق ئەنجامدابێت



فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا-سێنتکۆم ڕەتیدەکاتەوە هێزەکانیان بۆردوومانی بنکەی کاسلۆی لە بابل ئەنجامدابێت، کە هێزەکانی حەشدی شەعبی تێدایە.

سێنتکۆم لە پۆستێکیدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس، ئەو زانیاریانەی کە بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەمریکا لە ڕۆژی هەینی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر عێراق دەستپێکردووە، بە “هەڵە” وەسف کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا ڕۆژی هەینی هیچ هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر عێراق ئەنجام نەداوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاندووە، کە تەقینەوەیەک لە بنکەی کالسۆ ڕوویداوە، بەڵام تا ئێستا حکومەتی عێراق بە فەرمی هیچ زانیارییەکی بڵاونەکردووەتەوە، زانیارییەکان پشتڕاست نەکراونەتەوە  سەبارەت بەوەی کە ئایا بۆردوومان ڕوویداوە یان نا.

بەپێی زانیارییە ئەمنییەکان، لە ئەنجامی تەقینەوەکە سەربازێکی حەشدی شەعبی مردوو و 5 کەسی دیکەش برینداربوون.

 

ئیسرائیل ڕەتیدەکاتەوە دەستی هەبێت لە هێرشکردنە سەر بنکەی سەربازی عێراق
پێشت ئیسرائیل ڕەتیدەکاتەوە دەستی هەبێت لە هێرشکردنە سەر بنکەی سەربازی عێراق
سودانی: شتێک نییە بە ناوی کێشەی دابەشکردنی مووچە
دواتر سودانی: شتێک نییە بە ناوی کێشەی دابەشکردنی مووچە
ەیوەندیدار