عێراق ڕەتیدەکاتەوە بەشێک بووبێت لە هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل



سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە، وڵاتەکەی بەشێک بووبێت لە هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، دەڵێت، “لەو بارەیەوە هیچ زانیاری و ڕاپۆرتێک بوونی نییە”.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕەتیکردەوە کە هیچ ڕاپۆرت و زانیارییەک هەبێت لەبارەی هەڵدانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە عێراقەوە بەرەو ئیسرائیل، لە کاتی هێرشەکەی ئێران.

سودانی بە میدیا ئەمریکییەکانی ڕاگەیاندووە، بەغدا لە کاتی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل هیچ ڕاپۆرت و ئاماژەیەکی لەبارەی هەڵدانی مووشەک یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە عێراقەوە بەدەست نەگەیشتووە.

جەختی لەوەکردەوە، هەڵوێستی ئێمە ڕوونە کە ڕێگە نادەین عێراق بخرێتە گۆڕەپانی ململانێکانەوە.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، ئێران لە یەکەم هێرشی ڕاستەوخۆیدا زیاتر لە 300 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی ئاراستەی دامەزراوەکانی ئیسرائیلی لە ناوچە داگیرکراوەکان کرد، ئەمەش لە وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل بوو بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق.

دوای هێرشەکە، ڕاگەیەندراوە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل پشتڕاستیان کردەوە کە هەندێک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک لە عێراقەوە هەڵدراون، ئەمەش مشتومڕی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا لە ترسی دروستبوونی نا سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

کۆمسیۆن کاندیدێکی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخستنەوە
پێشت کۆمسیۆن کاندیدێکی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخستنەوە
عێراق 41 فڕۆکەی جەنگیی لە ئەمریکا دەکڕێت
دواتر عێراق 41 فڕۆکەی جەنگیی لە ئەمریکا دەکڕێت
ەیوەندیدار