عێراق 41 فڕۆکەی جەنگیی لە ئەمریکا دەکڕێت



دوای دیدارەکەی سودانی و بایدن، حکومەتی عێراق گرێبەستێکی بۆ کڕینی 41 فڕۆکەی جەنگی لەگەڵ ئەمریکا واژۆ کرد.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکرای کرد، دوای دیدارەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە واشنتۆن، گرێبەستێکیان بۆ کڕینی 41 فڕۆکەی جەنگی واژۆ کرد.

ڕوونیشیکردەوە کە بەشێک لە فڕۆکەکان دیاریی حکومەتی ئەمریکا دەبن و پارەی ئەوانەی دیکەش بە پێی پلانێکی درێژخایەن دەدرێت.

عەوادی ڕاشیگەیاند، لە چەند مانگی داهاتوودا ژمارەیەک لە فڕۆکەکان ڕادەستی عێراق دەکرێن و هێڵێکی بەرهەمهێنانی تایبەتیش بۆ عێراق دەکرێتەوە.

سودانی لە میانی سەردانەکەیدا بۆ واشنتۆن لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و وەزیرانی دەرەوە و بەرگری وڵاتەکە کۆبووەوە و لەسەرجەم دیدارەکاندا جەخت لە پتەوکردنی پەویەندییەکانی هەردوو وڵات کرایەوە.

عێراق ڕەتیدەکاتەوە بەشێک بووبێت لە هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
پێشت عێراق ڕەتیدەکاتەوە بەشێک بووبێت لە هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
ئەردۆغان لەبارەی سەردانەکەی بۆ عێراق وەڵامدەداتەوە
دواتر ئەردۆغان لەبارەی سەردانەکەی بۆ عێراق وەڵامدەداتەوە
ەیوەندیدار