لیستی ناوی وانەبێژان ڕەوانەی بەغدا كرا



دوابەدوای گشتاندنەكەی وەزیری پەروەردە بۆ ئامادەكردنی لیستی ناو و مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ، وەزارەتی پەروەردە لیستەكەی ڕەوانەی بەغدا كرد و نوێنەری گشتی وانەبێژان دەڵێت: ئەگەر بەغدا پەسەندی بكات، سەرجەمیان دادەمەزرێن.

عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتی وانەبێژان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێ شەممە 16ی 4ی 2024 وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ناوی زیاتر لە 37 هەزار و 700 وانەبێژی ڕەوانەی بەغدا كرد بۆ دامەزراندن و چاوەڕوانین بریاری كۆتایی لەسەر بەدرێت.

وتیشی، “دیوانی چاودێری دارایی عێراق لیستی وانەبێژان (تصدیق) بكات سەرجەمیان دادەمەزرێن ڕاستەخۆ مووچەیان لایەن وەزارەتی دارایی عیراق خەرج دەكرێت”.

پێشتر، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەکاری دەکەن بۆ ناردنی لیستی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ بەغدا بۆ ئەوەی لەگەڵ تەواوی مووچەخۆراندا مووچەکانیان وەربگرن.

 

ئەمریکا ئامادەکاری بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەکات
پێشت ئەمریکا ئامادەکاری بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەکات
هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر دوو ئۆتۆمبێل لە باشووری لوبنان، کوژرانی دوو کەسی لێکەوتەوە
دواتر هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر دوو ئۆتۆمبێل لە باشووری لوبنان، کوژرانی دوو کەسی لێکەوتەوە
ەیوەندیدار