هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر دوو ئۆتۆمبێل لە باشووری لوبنان، کوژرانی دوو کەسی لێکەوتەوە



لە ئاکامی هێرشی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر دوو ئۆتۆمبێل لە باشووری لوبنان دوو کەس کوژران.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فەڕمی لوبنان NNA، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردووەتە سەر دوو ئۆتۆمبێل لە ناحیەی شەهابیە لە شاری سوور.

لە ئاکامی هێرشەکەدا دوو کەس کوژران و ئۆتۆمبێلەکانیش بەتەواوی سووتان، ئاماژە بەوەیش کرا کە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن ڕەوانەی ناوچەکە کراوە.

سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە هەر ئەمڕۆ هێرشی کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناحیەی عەین بعال لە شاری سور لە باشووری لوبنان و تیایدا یەکێک لە بەرپرسانی حزبوڵلا لە ناوچەکە بەناوی ئیسماعیل یوسف کوژراوە.

لیستی ناوی وانەبێژان ڕەوانەی بەغدا كرا
پێشت لیستی ناوی وانەبێژان ڕەوانەی بەغدا كرا
هاوسەرۆكی دەم پارتی: وەرن پێکەوە پرسی کورد و فەڵەستین چارەسەر بکەین
دواتر هاوسەرۆكی دەم پارتی: وەرن پێکەوە پرسی کورد و فەڵەستین چارەسەر بکەین
ەیوەندیدار