کەم خەوی کاریگەری بەسەر ڕووخسارەوە بەجێدەهێڵێت



کۆمپانیای سیمبای تەکنەلۆجیای خەو، زیرەکی دەستکردی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی ئاشکرای بکات کە ئەگەر بەشی پێویست نەخەوین چی بەسەر دەم وچاوماندا دێت.

زیرەکی دەستکرد کۆمەڵێک وێنەی بەرهەمهێنا کە گۆڕانکاری گوماناوییان تێدابوو، لەوانە دەرکەوتنی بازنەی ڕەش و چرچ و لۆچی، و کاریگەری دەرکەوتنی پیری لە ئەنجامی کەم خەوی.

سیمبا ڕاپرسییەکی لە نێوان دوو هەزار بەریتانی ئەنجامدا سەبارەت بە شێوازی خەوتن، هەروەها بارودۆخی جوانکاری دەموچاو.

لە ئەنجامدا دەرکەوتووە کە زیاتر لە نیوەی بەشداربووان لە شەوێکدا کەمتر لە ٧ کاتژمێر دەخەون.

ئەو خانمانەی بەشداربوون لە ڕاپرسییەکەدا ئاماژەیان بەوە کردووە، دوای خەوێکی خراپ و کەم هەستیان بە چرچ و لۆچییەکی کەم و هێڵی ورد و شلبوونەوەی پێست کردووە، هەروەها بەشداربووە نێرەکان باسیان لە هەڵئاوسانی ژێر چاو و وشکبوونەوەی پێست و ماندوێتی کردووە کە بەشی پێویست نەخەوتوون.

پێدەچێت تەمەن ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لەم کاریگەریانەدا لە کاتێکدا 12%ی هەموو بەشداربووانی توێژینەوەکە، پشتڕاستیان کردۆتەوە بەهۆی کەم خەوییەوە پێستیان شل بۆتەوە، ئەم ڕێژەیە لە نێوان ئەو کەسانەی تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 24 ساڵدایە بۆ 20% بەرزبووەتەوە.

بۆ بەشداربووانی بەتەمەن، بازنەی ڕەش کاریگەری لاوەکی سەرەکی کەم خەوی بوون.

بە پشتبەستن بە ئەنجامەکان، توێژەران زیرەکی دەستکردیان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی خەیاڵ بکەن کە ژن و پیاوی تەمەن جیاواز بەهۆی کەم خەویەوە چۆن دەبن.

لیزا ئارتیس، جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری هاوبەشی خێرخوازی سیمبا، “The Sleep Charity” دەڵێت: نەخەوتنی پێویست بە تایبەت بۆ ماوەیەکی زۆر زیان بە دەروون و جەستەت دەگەیەنێت، تەنانەت کاریگەری لەسەر پێستت دەبێت، گرنگ نییە تەمەنت چەندە ، هاوکات یارییە ئەلکترۆنییەکان کاریگەری لەسەر دەروون و تەمەن دەکات، کەم خەوی دەتوانێت کاریگەرییەکی گەورە لە دەرکەوتنی ڕەشی ژێر چاو و چرچ و لۆچی ڕووخسار بەجێبهێڵێت.

بە فەرمی پشووی سبەینێی فەرمانبەران یەكلایی كرایەوە
پێشت بە فەرمی پشووی سبەینێی فەرمانبەران یەكلایی كرایەوە
کاریگەرییەکانی سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ ئەمریکا
دواتر کاریگەرییەکانی سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ ئەمریکا
ەیوەندیدار