عومرەكارێكی كورد لە سعودیە كۆچی دوایی كرد



عومرەکارێکی کوردی خەڵكی شاری دهۆك لە شاری مەککە و لەكاتی بەجێهێنانی سوننەتی عومرە کۆچی دوایی کرد.

مەهدیە تەمەر ئەسکەندەر، تەمەن 64 ساڵ، کە بۆ بەجێهێنانی عومرە چووبووە شاری مەککە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە کۆچی دوایی کرد.

بڕیاریشە ئەمڕۆ لە مەککە نوێژی مردووی لەسەر بكرێت و سبەی چوار شەممە 17ی نیسان، یەکەم ڕۆژی پرسەکەی دەبێت لە مزگەوتی “غوفران”ـی شاری دهۆک.

بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان؛ له‌ سەرەتای دەستپێکی وەرزی عومرەوە تاوەکو ئێستا، 14 عومرەکاری کورد لە سعودیە کۆچی دواییان کردووە، کە 5 كەسیان پیاو و 7 كەسیان ژن بوون.

نرخی دۆلار ڕووی لە هەڵکشان کرد و تمەنیش دابەزی
پێشت نرخی دۆلار ڕووی لە هەڵکشان کرد و تمەنیش دابەزی
نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی فەڕەنسا جەخت لە هەڵبژاردن دەكەنەوە
دواتر نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی فەڕەنسا جەخت لە هەڵبژاردن دەكەنەوە
ەیوەندیدار