بایدن هەڵوێستی لەسەر هەڵبژاردن و مووچەی هەرێم ڕاگەیاند



کۆشکی سپی لە ڕاگەیەندراوێکدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی عێراقی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، بایدن باسی مووچە و هەڵبژاردنەکانی کرد.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەی کۆشکی سپی کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، جۆ بایدن و سودانی ڕوانینی خۆیان لەبارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک بەشێکی سەرەکیی سەقامگیری و گەشانەوەی عێراق خستەڕوو.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەدا، دەستخۆشی لە هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی درێژخایەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگە درێژخایەنانەی هەن، لەنێویاندا رێککەوتنی ئەو دواییانە بۆ پێدانی دوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی بەمشێوەیەیە، هاندەرە بۆ ئەوەی ئەو هەوڵانە بەردەوام بن.

سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، بایدن پشتیوانیی خۆی دووپاتکردەوە بۆ بەهێزکردنی دیموکراسی لە عێراق لەنێویاندا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد، دادپەروەر و شەفافانە لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

کاتی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق ئاشکرا کرا
پێشت کاتی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق ئاشکرا کرا
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات
دواتر وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات
ەیوەندیدار