وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات



دیلان غەفور ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی عێراق، یەکێک لەو کەسانەیە کە ھاوڕێیەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سودانی وتوە کە دەبێت ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.

دیلان غەفور لە واشنتۆن بەشداری لە کۆبوونەوەی سودانی و ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کردووە، لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سودانی و ئەنتۆنی بلینکن، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە پێویستە کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن”.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت:” وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبونەوەکەدا داوای لە سودانی کردووە ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان سەرلەنوێ دەستپێبکاتەوەو بەربەستەکانی بەردەم ئەو پرۆسەیە چارەسەر بکات، لەبەرامبەردا سەرۆک وەزیرانی عێراق ھاوڕابوو لەسەر چارەسەری کێشەی راوەستانی ھەناردەی نەوتی ھەرێم، بەڵام ھیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت لە کۆبونەوەکەدا دیاری نەکراوە”.

دەشڵێت:”سودانی باسی لە دوو میکانیزم کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم، مکانیزمی یەکەم ھەمواری یاسای بودجە یاخود ھەمواری بڕگەکانی کە پەیوەندیدارن بە گرێبەستە نەوتییەکانی ھەرێمەوە، گفتوگۆکە زیاتر بە ئاڕاستەی گۆڕینی یاسای بودجەدا بووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد:”سەرکوەزیران دڵنیایی بە لایەنەی ئەمریکیدا کە قەوارەی هەرێمی کوردستان دەستووریی و ڕێزلێگیراوەو هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە”.

بایدن هەڵوێستی لەسەر هەڵبژاردن و مووچەی هەرێم ڕاگەیاند
پێشت بایدن هەڵوێستی لەسەر هەڵبژاردن و مووچەی هەرێم ڕاگەیاند
مووچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان بۆ ٢٥٠ هەزار دینار زیادکرا
دواتر مووچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان بۆ ٢٥٠ هەزار دینار زیادکرا
ەیوەندیدار