پاش هێرشەکەی ئێران، نرخی نەوت دابەزی



نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بە زیاتر لە 90 دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەکساس نزمبوونەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 90 دۆلار و 16 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت و بەراورد بە ڕۆژى پێشتر نرخەکەی 29 سەنت دابەزیوە.

نرخى بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمەریکیش بە 85 دۆلار و 29 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە ڕۆژی پێشتر نرخەکەی 37 سەنت دابەزیوە.

هاوکات هێرشەکەی ئێران زیاتر لە 300 مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەخۆگرتبوو، کە یەکەمجارە لە ماوەی زیاتر لە 30 ساڵدا ئیسرائیل لە وڵاتێکی دیکەوە بە ئامانج بگیرێت، ترسی لێکەوتەوە لەوەی ململانێیەکی بەرفراوانتری ناوچەیی کاریگەری لەسەر جوڵەی نەوت لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبێت، بەڵام بە پێچەوانەوە نرخەکان دابەزین.

بەپێی ڕاپۆرتە ئەمنییەکانی ڕۆژئاوا، هێرشەکەی ئێران کە بە وەڵامدانەوەی هێرشێکی ئاسمانی وەسفی کرد کە کونسوڵخانەکەی لە دیمەشق کردبووە ئامانج، تەنها زیانێکی کەمی لێکەوتەوە، چونکە سیستەمی Iron Dome و هەروەها فڕۆکەکانی بەریتانیا و ئەمریکی زۆربەی مووشەکەکانیان خستە خوارەوە.

تورکیا سنووری برادۆست بۆردومان دەکات
پێشت تورکیا سنووری برادۆست بۆردومان دەکات
لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بۆ پرسی هەڵبژاردن کۆدەبنەوە
دواتر لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بۆ پرسی هەڵبژاردن کۆدەبنەوە
ەیوەندیدار