شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراقی گرتەوە



شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین پارێزگای نەینەوای گرتەوە و هاتووچۆی پارێزگاکەش هۆشداری توند دەدات.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین کە بە ( گەردەلوولی خۆڵ ) ناو دەبرێت، پارێزگای نەینەوای گرتەوە و مەودای بینینی بۆ ئاستێکی زۆر کەم کورتکردۆتەوە، هاوکات هاتووچۆش ڕێنمایی بە شۆفێران دەدات و داوا دەکات هاووڵاتیان لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە.

لە ڕێنماییەکانی هاتووچۆدا هاتووە:

🔹دڵنیابە لە داخستنی پەنجەرەکان و ئۆتۆمبێلەکەت لە سەر شەقامەکان بە کوژاوەیی بەجێ مەهێڵە.

🔹دڵنیابە لەوەی کە گڵۆپی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە بەباشی کاردەکات بۆ زیادکردنی بینین.

🔹پێویستە خێرایی کەم بکەیتەوە و بە ئارامی لە نێوان شەقامەکان لێبخوڕیت.

🔹پێویستە لە کاتی شۆفێریدا سەرنجی تەواوت لەسەر ڕێگا بێت.

🔹پابەندبوون بە خێراییە دانراوەکان لەم جۆرە بارودۆخانەدا.

🔹مەودای سەلامەت ڕابگرە بۆ ئەوەی بتوانیت لە هەر ئەگەرێکی پێکدادان دوور بکەویتەوە.

🔹دوورکەوتنەوە لە هەموو سەرپێچییەکی هاتووچۆ کە بە ئاراستەی پێچەوانەوە لێبخوڕدرێت، لەم بارودۆخانەدا ئەم هەڵانە کارەساتی گەورە دروست دەکات.

لێرەوە بە ڤیدیۆ بیبینە

پەرلەمانتارێكی پارتی: هەژماری من و تەوتینی مووچە پەیوەستە بە ڕێككەوتنی هەردوو حكومەت
پێشت پەرلەمانتارێكی پارتی: هەژماری من و تەوتینی مووچە پەیوەستە بە ڕێككەوتنی هەردوو حكومەت
موئمین زه‌ڵمی: ئێران چەند ئامانجێکی خۆی پێکا
دواتر موئمین زه‌ڵمی: ئێران چەند ئامانجێکی خۆی پێکا
ەیوەندیدار