موئمین زه‌ڵمی: ئێران چەند ئامانجێکی خۆی پێکا



مامۆستایەكی زانكۆ پێی وایە، ئێران بە هێرشە مووشەكییەكانی بۆ سەر ئیسرائیل “چەند ئامانجێكی خۆی پێكاوە” و دەشڵێت: ئەگەر ڕاست بێت لەنزیك هەولێر درۆنی ئێران تێكشكێنراوە، ئەوە سەلمێنەری ئەو بانگەشانەیە، کە ئێران لە ڕابردودا دەیکرد.

د. موئمین زه‌ڵمی، نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ لە نووسینێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئێران درۆن و مووشەکەکانی تاقیکردەوە و ئیسرائیل و ئەمریکای تێگەیاند، کە توانا سەربازییەکانی لە زۆر دووریشەوە دەتوانن هەڕەشە بن بۆ سەر ئیسرائیل و ترس و دڵەڕاوکێی خستە دڵی خەڵک و سەرانی ئیسرائیل، کە پێشتر هەرگیز ڕووبەڕووی مەترسی جیددی وا نەبوونەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، بەو هێرشانە وڵاتانی ناوچەکەی تێگەیاند، کە ئەوە ئێرانە دەتوانێت ئاڕاستەی هێز و سیاسەتی ناوچەکە بکات و تواناکانیشی لەو ئاستەدان، هەروەها هاوڕێ و هابیرەکانی ئیسرائیلی لە ناوچەکەدا بۆ دەرکەوت و لەمەولا هیچ وڵاتێک ناتوانێت خۆی بێبەری بکات لە چوونە بازنەی ئیسرائیلەوە.

ئەو مامۆستایەی زانكۆ پێی وایە، “تێکشکاندنی هێرشە درۆنییەکان لە نزیکی فڕۆکەخانەی هەولێر (ئەگەر ڕاست بێت) لە لایەن ئەمریکییەکانەوە، سەلمێنەری ئەو بانگەشانەیە، کە ئێران لە ڕابردودا دەیکرد پاش هێرشەکانی بۆ سەر هەولێر و ئەمەش بۆ ئێران ئامانجێکی گەورەیە، کە لە داهاتوودا زیاتر جێ پێی خۆی لە عێراق و کوردستاندا قایم بکات.

د. موئمین زه‌ڵمی نووسیویەتی، “خوا کورد و کوردستان لەم ئاشوبە هەرێمیی و نێودەوڵەتییە بپارێزێت”.

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراقی گرتەوە
پێشت شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراقی گرتەوە
وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستی پێكرد و نرخەكەی دیاریكرا
دواتر وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستی پێكرد و نرخەكەی دیاریكرا
ەیوەندیدار