کەشناسی پێشبینی نمەباران و هەورە تریشقە دەکات



کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات ئەمڕۆ پلەی گەرما کەمێک بەرزبێتەوە، بەڵام دەڵێت، سبەینێ ئەگەری نمەبارانی کورت خایەن و هەورە تریشقە هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بەگشتى و پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى نمە بارانى کورت خایەن و هەورە تریشقە هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما 1-3 پلە نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 25

سلێمانی: 24

دهۆک:  24

زاخۆ: 25

هەڵەبجە : 26

کەرکووک : 28

سۆران : 24

حاجی ئۆمەران : 14

گەرمیان : 30

دۆلار بەرزبووەوە و تمەن هاڕەی کرد
پێت دۆلار بەرزبووەوە و تمەن هاڕەی کرد
گەشتە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل دەستیان پێکردەوە
دوات گەشتە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل دەستیان پێکردەوە
پەیوەندیدار