گەشتە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل دەستیان پێکردەوە



گەشتی فڕۆکە مەدەنییەکانی ئیسرائیل کە بەهۆی هێرشەکانی ئێران ڕاگیرابوون، دەستی پێکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیای فەرمی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی ئەو وڵاتە دوای حەوت کاتژمێر لە داخرانی گەشتەکان بە هۆی هێرشەکانەوە، سەرلەنوێ بڕیاری دەستپێکی گەشتەکانی داوە.

دوای ڕاگەیەندراوەکەش گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە تەل ئەبیب کرانەوە.

گەشتەکان لەم فڕۆکەخانەیە لە کاتژمێر ٠١:٠٠ تاوەکو ٠٧:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ بە هۆی هێرشەکانی ئێرانەوە ڕاگیرابوو.

بە هۆی گرژییەکانی دوێنێ شەوەوە، بەشێکی زۆر لە فڕۆکەکان ناچاربوون ئاسمانی باکووری سینا بەکاربهێنن.

کەشناسی پێشبینی نمەباران و هەورە تریشقە دەکات
پێشت کەشناسی پێشبینی نمەباران و هەورە تریشقە دەکات
36 ساڵ بەسەر یادی ئەنفال و جینۆسایدکردنی کورد تێپەڕ دەبێت
دواتر 36 ساڵ بەسەر یادی ئەنفال و جینۆسایدکردنی کورد تێپەڕ دەبێت
ەیوەندیدار