هەڤاڵ ئەبوبەکر: جەنگێکی جیهانیی بەرپابووە، ئێستا لە بەردەمی ماڵەکانماندایە



پارێزگاری سلێمانی لە نووسینێکدا دەڵێت، جەنگێکی جیهانیی بەرپابووە، ئێستا لە بەردەمی ماڵەکانماندایە، پێویستە ستراتیژێکی یەکگرتووی نیشتمانیی کوردستانیی هەبێت، خۆمان تێکەڵی ئەجێندا و پیلانی نێودەوڵەتی نەکەین.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، جەژنی ڕەمەزان تەواوبوو، یادی ئەنفالە، دوای ئەویش جەژنی قوربانە، جەنگێکی جیهانیی ڕانەگەیەندراو لە دنیادا؛ بەرپابووە، ئاگرەکەی لە ئۆکرانیا هەڵگیرسا، بە زۆر شوێندا تێپەڕی، گەیشتە فەڵەستین، دواتر سوریا و لوبنان، ئێستا لە بەردەمی ماڵەکانماندایە.

دەشڵێت، وزە، زەوی کشتوکاڵیی و بەرهەمە خۆراکییەکان، ئاوو ژینگە، سەرچاوەکانی کەرەستەی خاو، دەست و هێزی کرێکار، بەرهەم و بازاڕ، چەکی عەمبارکراو، چەکە ئەتۆمیی و کۆکوژەکان، ڕێڕەوی نوێی بازرگانیی؛ لە زۆربەی زۆری ئەم جیهانەدا؛ لە قەیراندان.

لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، هەموو ئەمانە بۆ جیهان؛ هەڕەشەن، لە کوردستاندا؛ دەرفەتن، تەنها ئەگەر یەکبوونێکی نیشتمانیی و سەرێکی کۆکەرەوە و بیرێکی ورد و تیژ، دوور و ژیر و ئەزمونمەند هەبێت، بەرنامە و ڕۆژەڤ وستراتیژێکی یەکگرتووی نیشتمانیی کوردستانیی هەبێت، خۆمان تێکەڵی ئەجێندا، پیلان و ململانێ و شەڕە ناوچەیی و نێودەڵەتییەکان نەکەین، ئاگرەکە نامانسوتێنێت و پارێزراودەبین و لە بەشێک لە پاشکۆی کێشەکانەوە، دەبین بەسەرچاوەی چارەسەر.

لە کۆتایشدا ئەوەی خستووتەڕوو، تکایە ئەمجارەیش؛ میرو گوزیر بە نگینی موڵکی سلێمانی و کوردستانەوە مەکەن؛ قەدری بزانن، ئەم هەموو جەژن و یاد و شین و شادییانە بکەن بەدەرفەتی ئاشتیی و یەکبوونی نیشتمانیی و هەر برینێک کە لە دڵدایە؛ ساڕێژی بکەن.

پەروەردە لە ساڵیادی ئەنفالدا ناوەندەکانی خوێندن ئاگاداردەکاتەوە
پێشت پەروەردە لە ساڵیادی ئەنفالدا ناوەندەکانی خوێندن ئاگاداردەکاتەوە
ئامادەکاری بۆ یادی 36 ساڵەی کارەساتی ئەنفال دەکرێت
دواتر ئامادەکاری بۆ یادی 36 ساڵەی کارەساتی ئەنفال دەکرێت
ەیوەندیدار