ئەپیکۆر: زیانی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ١٤.٥ ملیار دۆلارە



کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان رایگەیاند، سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا دەرفەتێکە بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان کە زیانی راگرتنەکەی ١٤.٥ ملیار دۆلارە.

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا دەرفەتێکە بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان.

راشیگەیاندووە، ئەندامەکانی ئەپیکۆر پابەندن بە گرێبەستەکانیان لەگەڵ حکومەتی ھەرێم و پێشوازیش لە ھەر دەستپێشخەرییەک دەکەن کە ببێتە ھۆی دەستپێکردنەوەی دووبارە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم لەرێگەی بەندەری جیھانی تورکیاوە.

ئەپیکۆر دەشڵێت، بەھۆی راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێم، رۆژانە بازاڕی وزەی جیھانی نزیکەی ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت لەدەستدەدات، ئەوەش بووەتە ھۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیھاندا، بۆیە نەبوونی رێککەوتنێک بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت زیانی ١٤.٥ ملیار دۆلاری بە عێراق و ھەرێم گەیاندووە.

راشیگەیاندووە لە دواین کۆبوونەوەی نێوان ئەپیکۆر و حکومەتی ھەرێم و کۆمپانیای سۆمۆ ھیچ پێشنیازێک بۆ بەرھەمھێنان و دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت نەخراوەتەڕوو.

هێرشی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل سنوردار و وه‌به‌رهێن ده‌بێت
پێشت هێرشی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل سنوردار و وه‌به‌رهێن ده‌بێت
سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری بە ئێران دەدات
دواتر سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری بە ئێران دەدات
ەیوەندیدار