سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری بە ئێران دەدات



سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری بە ئێران دەدات لەبارەی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل و دەڵێت: پشتیوانی ئیسرائیل دەکەین.

جۆ بایدن، سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا هۆشداری‌ ده‌داته‌ ئێران و دەڵێت: هێرش مەکەنە سەرئیسرائیل و پشتیوانی خۆشی بۆ ئیسرائیل دووپاتکردەوە.

دەشڵێت:” پێشبینی دەکەین ئێران زوو هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، بەڵام لە هێرشكردنە سەر ئیسرائیل سەركەوتوو نابن و ئەمریكا پابەندی پاراستنی ئاسایشی ئەو وڵاتەیە، بۆیە داوا دەکەم هێرش نەکەن”.

دوای هێرشەکەی ئیسرائیل لە دیمەشق بۆسەر کونسوڵخانەی ئێران کە بەهۆیەوە سێ بەرپرسی ئەو وڵاتە کوژران، بەرپرسانی ئێرانی ئیدانەی ‌هێرشەکەیان کرد و رایانگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل بێ وەڵام نابن و ئەمریکاش دەڵێت: پشتیوانی ئیسرائیل دەکەین.

ئەپیکۆر: زیانی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ١٤.٥ ملیار دۆلارە
پێشت ئەپیکۆر: زیانی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ١٤.٥ ملیار دۆلارە
تەندروستی سلێمانی: سبەینێ دەوامی ناوەندە تەندروستییەکان دەستپێدەکاتەوە
دواتر تەندروستی سلێمانی: سبەینێ دەوامی ناوەندە تەندروستییەکان دەستپێدەکاتەوە
ەیوەندیدار