لەسلێمانی لەدایكبوونی منداڵ بە نەشتەرگەری زیاتر بووە



تەندروستی سلێمانی ئاماری مانگی ڕابردووی لەدایكبوونی منداڵانی بڵاوكردەوە، كە 832 منداڵ لەدایكبوون و زۆرینەیان بە نەشتەرگەری بوون.

بە پێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، مانگی ڕابردوو هەزار و 830 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری سلێمانییان كردووە و هەزار و 378 نەخۆش داخڵ كراون.

ئاشكراشی كردووە، لەو ڕێژە منداڵەی لەدایكبوون 417 منداڵیان كوڕ بوون و 415 منداڵیان كچ بوون، هەروەها 325 منداڵ بە شێوەی سروشتی لەدایكبوون و 507ـیان بە نەشتەرگەری لەدایكبوون.

هەر بەپێی ئامارەكە، لە مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەكە 134 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون و 11 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و حاڵەتێكی لە دایكبوونی سیانە هەبووە، هەروەها 110 لەبارچوونی منداڵ تۆمار كراوە و هەزار و 16 سۆنەریش گیراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە مانگی دووی ئەمساڵدا 943 منداڵ لە شاری سلێمانی لەدایك بوون و ڕێژەی منداڵبوونی سروشتی بەرزتر بوو لە نەشتەرگەری، بەڵام لەمانگی سێ‌-دا وەك لە ئامارەكەدا دیارە ڕێژەی منداڵ بوون بە نەشتەرگەری زیاتر بووە.

تەنها بڕوانامە بەس نیە!<br>زانست و برەودان بە تواناكان گرنگترە
پێشت تەنها بڕوانامە بەس نیە!<br>زانست و برەودان بە تواناكان گرنگترە
ئەوقافی هەرێم یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی دیاری كرد
دواتر ئەوقافی هەرێم یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی دیاری كرد
ەیوەندیدار