سودانی بۆ مووچە و كارتی بانكی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا



سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كە بەردەوام دەبن لەسەر ناردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم و دەشڵێت: دەبێت بوار بدرێت بە رێکارەکانی بە بانکیکردنی مووچە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، جەخت لەسەر بەردەوامی ناردنی پارەی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان دەکەینەوە بەو جۆرەی دژی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی نەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، دەبێت بوار بدرێت بە ڕێکارەکانی بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی.

وتیشی، “ناردنی پارەی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت تاوەکو ڕێکارەکانی تەوتین کردنی مووچەی فەرمانبەران کۆتایی دێت”.

جەختیشی كردەوە، پشتمان بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بەستووە و لەو ڕووەوە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم هەماهەنگی كردووە بۆ خەرج كردنی مووچە تا ڕێكارەكانی تەوتینی مووچە تەواو دەبن.

ئاشكراشی كرد، لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆمان کرد.

لای خۆشیەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، “دووپاتی پشتیوانیی خۆمان بۆ سەرخستنی کارنامەی حکومەت کردەوە، باسمان لە مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتیش کرد”.

هەلی دامەزراندنی 45 هەزار كەس لە هەرێم ڕاگەیەنرا
پێت هەلی دامەزراندنی 45 هەزار كەس لە هەرێم ڕاگەیەنرا
سودانی: ڕژدین لەسەر بەدیهێنانی چاوەڕوانی هاووڵاتیان لە هەموو عێراق
دوات سودانی: ڕژدین لەسەر بەدیهێنانی چاوەڕوانی هاووڵاتیان لە هەموو عێراق
پەیوەندیدار