کەی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە؟



تا ئێستا هیچ لایەکی فەرمی وادەی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی دیارینەکردووە، و ئەوەی هەیە ناوەندە فەلەکناسییەکان دیارییان کردووە.

ئەمڕۆ شەممە 6/4 دادگای باڵای سعودیە وادەی بینینی مانگی هیلالی شەوال بۆ ساڵی ئێستای کۆچی دیاری کرد.

دادگاکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژە بوەدەکات، بە لەبەرچاوگرتنی ساڵنامەی کۆچی ، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٩/٢٩ /١٤٤٥ی کۆچی – هاوتای ٤/٨ /٢٠٢٤ی زایینی، چاودێری بینینی مانگ دەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە،”دادگای باڵا داوا دەکات لەهەر لایەکەوە لە وڵات مانگ بینرا ، جا چ بە شێوەی بینینی ئاسایی یان لە ڕێگەی تەلسکۆبەوە دادگای لێ ئاگادارا بکاتەوە، یان پەیوەندی بە نزیکترین ناوەندەوە بکات بۆ گەیشتن بە ناوەنی لێپرسراو .

ئەمساڵ سعودیە تا ئەم ساتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی دیارینەکردووە، هەرچەندە ناوەندە فەلەکناسییەکان ڕۆژی 10ی مانگیان وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریکردووە، بەڵام لە ڕووە دینیی و شەرعییەکەوە بۆ دیاریکردنی جەژن پێویستی بە بینینی مانگ هەیە،

ئەمە لە کاتێکدایە مانگی پێشووی عەرەبی کە ڕەجەب بوو 29 ڕۆژبوو، بەو پێیەبێت دەبێت مانگی ڕەمەزان 30 ڕۆژی تەواو بێت، ئێوارەی ڕۆژی دوو شەممە ٤/٨  ناوەندەکانی چاودێری مانگ بڕیاردەدەن و وادەی جەژنی ڕەمەزان دیاریدەکەن.

دابەشكردنی مووچە تاوەكو شەو بەردەوام دەبێت
پێشت دابەشكردنی مووچە تاوەكو شەو بەردەوام دەبێت
مام جەلال، ئەو سەركردە كوردەی بۆ یەكەمجار بووە سەرۆك كۆماری عێراق
دواتر مام جەلال، ئەو سەركردە كوردەی بۆ یەكەمجار بووە سەرۆك كۆماری عێراق
ەیوەندیدار