سەرۆکی هەرێم گەیشتە بەغدا



نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا، لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە.

ڕاگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستان لە بەیانی ئەمڕۆوە هەواڵی سەردانەکەنی نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان بۆ بەغدای پایتەخت بڵاوکردەوە، کەمێک پێش ئێستا سەرۆکی هەرێم گەیشتە بەغدا.

بڕیارە لە سەردانەکەیدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ د.لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆمار و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە.

ئامانج لەم سەردانەی سەرۆکی هەرێم بۆ بەغدا، گفتوگۆکردنە لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی بەغدا و تاوتوێ کردنی چارەسەرەکانە بۆ کێشەکانی نێوان ئەو دوو حکومەتە.

بافڵ تاڵەبانی گەیشتە بەغدا
پێشت بافڵ تاڵەبانی گەیشتە بەغدا
پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی کەرکووک دەکەوێتە دوای جەژن
دواتر پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی کەرکووک دەکەوێتە دوای جەژن
ەیوەندیدار