لە هەفتەیەكدا زیاتر لە 280 كەس تووشی كۆرۆنا بوون



 

وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماری هەفتانەی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”283 كەس لە ماوەی هەفتەیەكدا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، تەنیا یەك حاڵەتی مردنیش لەماوەی ئەو هەفتەیەدا بە پەتاكە تۆماركراوە”.

هەر لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە”حاڵەتەكانی چاكبوونەوە گەیشتوونەتە 418 حاڵەت و 8569 كەسیش لەماوەی هەفتەكەدا ڤاكیسنییان وەرگرتووە”.

 

 

نرخى دۆلار بەشێوەیەكی نائاسایی بەرزبۆوە
پێشت نرخى دۆلار بەشێوەیەكی نائاسایی بەرزبۆوە
دیمەشق داوای كشانەوەی توركیا دەكات
دواتر دیمەشق داوای كشانەوەی توركیا دەكات
ەیوەندیدار