مامۆستایانی ناڕازی هۆشداری دەدەن..”سزاکانمان هەڵبوەشێننەوە”



مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی سلێمانی روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن، هیوادارین بەرپرسانی پەروەردە ئەو سزایانەی مامۆستایان هەڵبوەشێننەوە کە بەهۆی بایکۆتەوە سزایان بەسەردا سەپێندراوە ئەگەر نا ناڕەزایەتییەکانمان دەستپێدەکەینەوە.

لە روونکردنەوەیەکدا مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئاماژە بەوەدەکەن و دەڵێن، لەسەروبەندی ناڕەزایی و بایکۆتی ڕەوای مامۆستایاندا بەڕێوبەرایەتیەکانی پەروەردە لە بری ئەوەی لە خەمی مامۆستایاندابن و پشتیوانیمان بکەن، بە پێچەوانەوە بە فەرمانی حیزبیانە دەستیانبرد بۆ سزادانی مامۆستایان و ژمارەیەکی زۆر مامۆستای بەهەڵوێست لەسەرجەم پەروەردەکان سزادران و نایاساییانە و نا پەروەردەییانە مامەڵەیان لەگەڵ کرا.

دەشڵێت:” لە ڕابردوودا لە رێگەی تیمی پارێزەرانی خۆبەخش و دیدارە جیاوازەکانەوە هەوڵماندا بۆ سڕینەوەی سزاکان، بەڵام بەداخەوە تا ئێستاکە وێڕای هەندێك بەڵێنی زارەکی بەڵام هێشتا فەرمانەکانی سزادانی بەکۆمەڵ لە شوێنی خۆیان ماون و هەرکات بیانەوێت دەتوانن بیانخەنە نێو مەلەفی مامۆستاو فەرمانبەرانەوە، ئەوە وێڕای گواستنەوەی زۆرەملێی ژمارەیەك لە مامۆستایان لە قوتابخانەیەکەوە بۆ قوتابخانەیەکیتر و بانگهێشتکردنی مامۆستایان بۆ لێپرسینەوە لەدەرەوەی بنەما یاساییەکان”.

ئراشیدەگەیەنن:”ئێمە لێرەوە وێڕای جەختکردنەوە لە ڕەدکردنەوەی سزاکان، هەر کردارێکی ناپەروەردەییانەی حیزبیانە ڕەد دەکەینەوە کە بەرامبەر مامۆستایان ئەنجامدراون و دەدرێت، وە پێشمانوایە وەزارەتی پەروەردە خراپ مامەڵەیان لەگەڵ هەڵوێستی بەرپرسانەی مامۆستایانکرد بۆ تێپەڕاندنی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٤”

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، لە کۆتایدا هیوادارین بەرپرسانی پەروەردە تەنها یەك جار بە ئەرکی پەروەردەییانەی خۆیان هەستن و تەواوی فەرمانەکان هەڵوەشێننەوە و لەوە تێبگەن کە مامۆستایەك داوای مافی خۆی بکات بە چ یاسایەك سزادەدرێت؟ کە تەنها لە هەردوو پەروەردەی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی سلێمانی زیاتر لە ٣٠٠٠ سێ هەزار مامۆستا بە نەهاتوو (غیاب) سزادراون، وێڕای گواستنەوەی زۆرەملێ کە ڕوویەکی دیکتاتۆریانەی پەروەردەی نیشانداین و لە زۆربەی پەروەردەکانیش بڕیاری سزادان جێبەجێ کراوە

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی سلێمانی لە کۆتایدا دەڵێن، هیوادارین تا ٢٥/٤/٢٠٢٤ بڕیار لە هەڵوەشانەوەی سزاکان بدرێت و ئەو ڕێگا هەڵانە ڕاستبکرێنەوە کە بەرامبەر مامۆستایان و فەرمانبەران گیرانەبەر، بۆ ئەوەی ناچار نەبین فشارەکانمان دەستپێبکەینەوە و ئەو ماوە کەمەی خوێندن بێ گرفت تێپەڕ ببێت، چونکە دڵنیابن پرسی سزادانی مامۆستایان بە ساڵی داهاتوو ناسپێرین و پێویستە لەم ساڵدا نیگەرانیەکانی مامۆستایان کۆتاییان بێت

٤/٤/٢٠٢٤

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا: دەمانەوێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت
پێشت وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا: دەمانەوێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت
نێچیرڤان بارزانی بۆ پرسی مووچە دەچێتە بەغدا
دواتر نێچیرڤان بارزانی بۆ پرسی مووچە دەچێتە بەغدا
ەیوەندیدار