هەژاری دەبێتە هۆی زوو پیر بوون؟



توێژینەوەیەکی ئەم دواییە پەیوەندییەکی ڕوونی لە نێوان باری دارایی مرۆڤ و پیربوونی پێشوەختەدا دۆزیوەتەوە، ئەم توێژینەوەیە نزمی باری کۆمەڵایەتی و ئابووری مرۆڤەکان بە تێکچوونی تەندروستی و هەستکردن بە زانین (مەعریفە ) زیاتر لەوانی دیکە دەبەستێتەوە.

توێژینەوەکە کە لەلایەن ماڵپەڕی Science Alert بڵاوکراوەتەوە، پەیوەندی نێوان کەمبوونەوەی ماددە سپییەکانی مێشک و کەمبوونەوەی داهاتی خێزان بەگشتی لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە.

مادەی سپی ماددەیەکی بنەڕەتی و پێویستە لە مێشکی مرۆڤدا، هەروەها بەرپرسە لە گواستنەوەی پەیام و ئاماژە دەمارییەکان لەناو مێشک بۆ جەستە بە گشتی.

زانینی سەرچاوەی سەروەت و سامانی مرۆڤ، جا چ لە پێگەی کۆمەڵایەتی باشەوە بێت یان داهاتی دامەزراندنی سەرکەوتوو، هۆکارێکی گرنگە بۆ تێگەیشتن لەوەی کە دۆخی دارایی چۆن کاریگەری لەسەر پرۆسەی پیربوون هەیە.

هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان کەمبوونەوەی ماددە سپییەکان لە مێشک و پیربووندا نییە.

بوونی گۆڕانکاری فیزیۆلۆژی سروشتی لە مرۆڤدا لەگەڵ گەورەبوونی تەمەنیدا کە نابێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی.

هەردوو مادەی سپی و خۆڵەمێشی لە مێشکی مرۆڤدا بەرپرسن لە کۆمەڵێک ئەرک.

مادەی سپی گرنگی بە ناوەندە هەستکردن و مەعریفیەکان دەدات و بەم شێوەیە بەرپرسیارە لە یادەوەری و تەرکیز و زمان و تێگەیشتن لە ڕووخسار و شوێن و کاتەکان.

مادەی سپی لە مێشکدا تاکە ماددەیە کە بەرپرسە لە بەستنەوەی گواستەرە دەمارییەکان بە خانەکانی مێشک و بەرپرسە لە ڕێکخستنی هاوسەنگی نێوان مێشک و دەمارەکان.

ڕەنگە بارودۆخی دارایی یەکێک بێت لەو هۆکارانەی کە دەبێتە هۆی پیربوون، بەهۆی نەبوونی هاوسەنگی تەندروست لە خواردن و پشکنینی گشتیی وەرزی لەش.

پێویستە کاتژمێرەکانی خەوتن ڕێکبخرێت بۆ پاراستنی مێشک و ماددە سپییەکان کە پەیوەندی بە توانای مەعریفیەوە هەیە.

گرنگە خۆپارێزی بکەیت لە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شەکرە و کۆلیسترۆڵ و وازهێنان لە جگەرەکێشان و وەرزشکردن بە بەردەوامی.

پێویستە پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەرفراوان بپارێزرێت بۆ ئەوەی زیاتر خانەکانی مێشک بپارێزرێت.

پێویست ناکات مرۆڤ دۆخێکی دارایی باشتری هەبێت، بۆ ئەوەی تەندروستی مێشکی بپارێزێت و ژیانێکی تەندروست بژی.

بڕیاری داشکاندنی کرێی خوێندنی پارالێڵ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە
پێشت بڕیاری داشکاندنی کرێی خوێندنی پارالێڵ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە
ئیمتیازاتەکان لە چەند پەرلەمانتارێک وەردەگیرێتەوە
دواتر ئیمتیازاتەکان لە چەند پەرلەمانتارێک وەردەگیرێتەوە
ەیوەندیدار